ئەحمەدی نەژاد زیندووە و نەکوژراوە
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کوژرانی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا، ئەمشەو نووسینگەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد ئەو هەواڵەی بەدرۆخستەوە.
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کوژرانی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا، ئەمشەو نووسینگەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد ئەو هەواڵەی بەدرۆخستەوە.
دوای ئەوەی بەشێک لە میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە گوایە سەرۆککۆماری پێشووی ئێران مەحمود ئەحمەدی نەژاد لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراوە، ئاژانسی هەواڵی ئێران لە زاری نووسینگەی تایبەتی ناوبراوەوە هەواڵەکەی بەدرۆخستەوە، ڕایگەیاند ئەحمەدی نەژاد زیندووە و سەلامەتە.