ئۆكرانیا: هێرشەكانی روسیا بۆ سەر باكوری ئۆكرانیا بەهێزتر بووە
سەرۆك شارەوانی لیسی چانسك لەپارێزگای لۆهانسك، داوای لەدانیشتوانی ئەو شارە كردووە تا هەرچی زووە شارەكە چۆڵ بكەن.
سەرۆك شارەوانی لیسی چانسك لەپارێزگای لۆهانسك، داوای لەدانیشتوانی ئەو شارە كردووە تا هەرچی زووە شارەكە چۆڵ بكەن.
بەرپرسانی ئۆكراینی رایانگەیاندووە، هەرێمەكانی باكوری ئۆكرانیا بەتایبەتی دونتێسك و لۆهانسك لە رۆژانی داهاتوو رووبەرووی هێرشی بەرفراوانی ئەرتەشی روسیا بوونەتەوە.
سەرۆك ئەركانی ئەرتەشی ئۆكرانیاش رۆژی رابردوو رایگەیاندبوو؛ هێزەكانی روسیا خۆیان تەیارتر دەكەن بۆ ئەوەی هێرشێكی بەرفراوان بكەنە سەر باكوری ئۆكرانیا و كۆنترۆڵی زیاتر بەسەر هەر دوو هەرێمی"دۆنتێسك و لۆهانسك" لەهەرێمی دۆنباس دا بكەن.
باكوری ئۆكرانیا لە رۆژانی رابردوو بەچاوی خۆیان ناخۆشترین رۆژانیان بەرێكرد لەو شەڕەی رووبەروویان بووەتەوە.
ئۆكرانیا ٨ی نیسان روسیای بەوە تاوانبار كرد، كە بەهێرشی مۆشەكی بەلانیكەمەوە ٥٢ كەسی مەدەنیی لە وێستگەی شەمەندەفەرێكدا لەباكوری ئەو وڵاتەی كۆشتووە. بەگوێرەی بەرپرسانی ئۆكراینی ئەو وێستگەی شەمەندەفەرە پڕ بووە لە ژن و منداڵ و بەساڵاچووان و هەوڵیاندەدا لەهەرێمەكانی شەڕ دوور بکەنەوە.
ژ.ت