لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیلەوە کە لە ٢٤ حوزەیران بە ئاگربەست کۆتایی هات، یەکەمجارە بەپرسێکی باڵای ئەڵمانیا سەردانێکی دیلپۆماسی بۆ ئێسرائیل دەکات.
وەزیری ناوخۆی ئەلێکساندەر دۆبریندت سەردانی گەڕەکی بات یامی کرد کە چەندین کەس تێیدا گیانیان لە دەستداوە و لە ناویانیشدا سێ منداڵ هەبوو، لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی موشەکەکە گوتی: "دەبێت پشتگیرییمان بۆ ئیسرائیل بەهێزتر بکەین."
ئیسرائیل ڕۆژی ١٣ی حوزەیران هێرشی کردە سەر ئێران و بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشەکە بۆ ڕێگریکردنە لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.
ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدابوو لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بە گشتی ٢٨ کوژراون. بەهۆی سانسۆری سەربازی لەسەر ڕاگەیاندن، زیانەکانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نەزانراوە.
بە پیی هەژمارە فەرمییەکانی ئێران لە هیرشەکانی ئیسرائیلدا لایەنیکەم ٦٢٧ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی چوار هەزار و ٩٠٠ کەسیش برینداربوون.