ئەمستردام؛ تاوانە دژەمرۆڤایەتیەکانی دەوڵەتی تورک شەڕمەزارکران

لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵندا تاوانە دژە مرۆڤایەتیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کران.

لە دوای شاری ئارنهەیم، لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵنداش ستاندێک بۆ بڵاوکراوەکانی 'دیفێند رۆژئاوا' دانرا.

کۆمۆنی ژنانی رۆژبین لە ئەمستردام لە بەردەم وێستگەی ناوەندی شارەکە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە ناو سوپای نەتەوەیی سوریایان شەرمەزار کرد.

لە چالاکییەکەدا ئاماژە بە شەهیدکردنی منداڵان لە بۆردومانەکان و هەروەها بۆردومانی سایلۆکانی گەنم و سەرچاوەکانی ئاو درا کە تاوانن دژی مرۆڤایەتی.

چالاکوانان هەروەها ناڕەزایەتییان بەرامبەر سیاسەتەکانی هەتەشە لە دژی ژنان نیشاندا و چەند چاوپێکەوتنێکیان بڵاوکردەوە کە لەگەڵ ژنان لە سوریا ئەنجام درابوون.