ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەی ئێشکگری ئازادی گروپێکن لە بۆننەوە

ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی بۆنن ئەم هەفتەیەیی ئێشکگری ئازادییان وەرگرت و بانگەوازییان کرد: "هەتا وەکو ڕێبەرێتی ئازاد نەبێت، نابێت گەنجانی کورد دەستبەرداری تێکۆشان ببن."

هەفتەی ٦٢٥هەمینی ئێشکگری ئازادی

لە شاری ستراسبورگ بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدووڵا ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری چالاکی 'ئێشکگریی ئازادی' بەڕێوەدەچێت، چالاکییەکە ٦٢٥ هەفتەیە بەردەوامە.

کوردانی ئەوروپا و دۆستەکانیان، هەموو هەفتەیەک چالاکیەکە بەڕێوەدەبەن، بۆ ئەم هەفتەیەش گروپێک لە شاری بۆننی ئەڵمنیاوە هاتوون و چالاکیەکەیان وەرگرت.

گرووپەکە پێکهاتبوون لە ڕۆژین شیمشەک، عەگید وەسفی، پیران عەفرین و جاوید ڕۆژهەڵاتی.

چالاکیەکە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە فەرەنسا بەردەوامە، گرووپەکە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد و وتیان: "ئازادی ڕێبەرێتی، مسۆگەرکردنی ئازادی ئێمەیە. هەتا وەکو ڕێبەرێتی ئازاد نەبێت، نابێت گەنجانی کورد دەستبەرداری تێکۆشان ببن."

هەروەها بانگەوازییان کرد بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشان و خاوەندرایکردن لە چالاکیەکە.