یەژاستار بە رێزەوە یادی فەرماندە مەدیا عەگیدی بەرزڕاگرت

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستار: بە ڕێز و پێزانینەوە و یادی هاوڕێی دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ، ژنە قارەمانی گەلی مێردین، جەنگاوەری پێشەنگی پەکەکە-پاژک و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژا ستار مەدیا عەگید(بەرات ئافشین)، بەرزڕادەگرین.

ڕاگەیاندراوی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار بەم شێوەیە:

"تێکۆشانی ئێمە لە دژی فاشیزمی پیاو- دەوڵەت بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی ئازاد بۆ ژنان، گەلەکەمان و گەلان بە ئیرادە و سەرکەوتنەوە بەڕێوەدەچێت. شەهیدانمان کە ڕووبەڕووی هەر جۆرە سەختی و زەحمەتیەک بوونەتەوە بە هەڵوێستی فیداکاری و ڕۆحی بەرخۆدانیان دوژمنیان تووشی شکست کرد و بوونە بەهاکانی بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد. بزووتنەوەی ئازادیمان کە بە سوپای شەهیدانیەوە لە هەر ساتێکدا مانا و بەهای پێدەبەخشێ، بە پێشەنگایەتی و تێکۆشانی ژنان بناغەی سیستەمی ستەمکاری دەهەژێنێت. ئێمە جەنگاوەر و پێشەنگی پەکەکە - پاژک و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژا ستار مەدیا عەگید (بەرات ئافشین)، کە یەکێک لە نموونە بەهێزەکانی ڕاستی ئەم تێکۆشانەیە و هاوڕی دڵسۆز و وەفاداری ڕێبەر ئاپۆ، ژنە قارەمانی گەلەکەمان لە مێردین، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا، بەڕێزداریەوە یادی بەرز ڕادەگرین.

هەڤاڵمان مەدیا عەگید لەسەر بنەمای حەقیقەتی ژنی ئازادی کورد بە رێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ناسنامەی ئازاد سەری هەڵدا  و وەک ڕۆڵەیەکی گەلی نسێبین بوو بە ڕەمزی بەها نەتەوەییەکان. هەڤاڵمان مەدیا لە هەلومەرجێک کە بزووتنەوەکەمان لە بە پێشەنگایەتی گەریلادا گەشەی دەکرد گەورە بوو و هەستی وڵاتپارێزی قووڵ بووەوە. لە تەمەنی گەنجیدا بە خەونی بە گەریلا بوون وەک ژنێک خاوەنداری لە فەلسەفەی ڕێبەرایەتی دەکرد، ئەو هەر لەسەرەتاوە لە جیاوازی ڕەگەزی تێگەیشت و بە پەرەپێدانی ناسنامەی ژن مانای ژیانی خۆی گۆڕی و سیاسەت و پلانەکانی سیستەمی مۆدێرنیتەی دژ بە ژن ڕەتکردەوە و لە ساڵی ١٩٩٥، بە شەهیدبوونی براکەی عەگید زۆر دەکەوێتە بن کاریگەرییەوە و بەشێوەیەکی چالاک بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو.

مەدیا سەرەڕای تەمەنی بچووکی، وەک جەنگاوەرێک ئەرک و بەرپرسیاریەتی گرتە ئەستۆ و لە شەڕ و تێکۆشاندا لەسەر بنەمای هۆشیاری ڕەگەزی و نەتەوەیی ئەرکەکانی بەسەر کەوتووی تێپەڕاند. لەبەر ئەوەی هەڤاڵمان مەدیا ماوەیەک دەکەوێتە زیندانەکانی دوژمن و بەو هۆیەوە باشتر ڕاستی دوژمنی دەناسێت و وەک ژنێکی خاوەن هەڵوێست و پراکتیک لە دژی جیاوازی ڕەگەزی هاوشێوەی ژنە پێشەنگەکانی پەکەکە لە ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئازادیدا درێژە بە تێکۆشان دەدات.

هەڤاڵمان مەدیا لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک شەهید بوو و چووە کاروانی نەمرانەوە.

ناسناو: مەدیا عەگید

ناو و ناسناو: بەرات ئافشین

شوێنی لە دایک بوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: هاجەر - حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی تشرینی دووەمی٢٠١٩ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا