ژەنەڕاڵێکی رووس لە مۆسکۆ بە تەقینەوە کوژرا
لە مۆسکۆ سەرۆکی یەکینەی پاراستنی ناوەندی بایۆلۆجی، کیمیایی و ئەتۆمیەکانی هێزە چەکدارەکانی رووسیا ژەنەڕاڵ ئیگۆر کریلۆڤ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک کوژرا.
لە مۆسکۆ سەرۆکی یەکینەی پاراستنی ناوەندی بایۆلۆجی، کیمیایی و ئەتۆمیەکانی هێزە چەکدارەکانی رووسیا ژەنەڕاڵ ئیگۆر کریلۆڤ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵی فەرمانگەی لێپرسینەوەی رووسیا، لە تەقینەوەیەکدا لە پایتەختی ئەو وڵاتە، سەرۆکی یەکینەی پاراستنی بایۆلۆژیک، کیمیایی و ئەتۆمی هێزە چەکدارەکانی رووسیا ژەنەڕاڵ ئیگۆر کریلۆڤ و یاریدەدەرەکەی کوژراون. تەقینەوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم بینایەکی ریازناسکی پرۆسپێکت لە مۆسکۆ روویدا.
تەقەمەنیەکە لە ماتۆڕسکیلێکدا چێنرابوو کە لە بەردەم بیناکەدا وەستێندرابوو، لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلەکەی ژەنەڕاڵ کریلۆڤ یاریدەدەرەکەیدا، تەقیەوە. سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکراوە. تەقینەوەکە لە دووری ٧ کیلۆمەتر لە کۆشکی کرملینەوە ئەنجامدرا.
لیژنەی لێکۆڵینەوەکە رایگەیاندووە، بۆمبکە دەستکردبوو و ٢٠٠ گرام تی ئێن تی تێدا بەکارهێنراوە.