ژنێكی رەشپێست دەبێتە دادوەری دادگای باڵا ئەمریكا

ئەنجوومەنی سنای ئەمریكی بە ٥٣ دەنگی ئەرێ لەبەرامبەر بە ٤٧ دەنگی دژبەر، كەتانجی براون جەكسۆنی وەكو یەكەمین دادوەری ژنە رەشپێستی ئەمریكی كردە، دادوەری باڵای ئەو وڵاتە.

ئەمە یەكەمین جار لەمێژووی ٢٣٣ ساڵەی دەسەڵاتداری لەئەمریكادا كە ژنە رەشپێستێك لەسەر كۆرسی گرنگترین دامەزراوەی دادوەری دانیشێت.

پاڵاوتنی ئەم ژنە دادوەرە رەشپێستە بۆ چوونە دادگای باڵای ئەمریكا، یەكێك لەخاڵەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنی جۆ بایدن بوو لەكاتی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی ئەو وڵاتەدا.

چاك شومەر، سەرۆكی زۆرینەی سنا كە لەدەستی دیموكراتخوازەكانە، هەڵبژاردنی براون جەكسۆنی پیرۆز كردووە و رایگەیاندووە؛ ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٨ی نیسان"رۆژێكی مێژوویی و پڕ لەخۆشی و شاییە".

ف.ق