کەرەجاڵ لە هۆرامانەوە بۆ ناو ئێزدییەکان
کەرەجاڵ لە هۆرامانەوە بۆناو ئێزدییەکان و مەراسیم یان تەوافی کەڕەجاڵ لای ئێزدییەکان.
کەرەجاڵ لە هۆرامانەوە بۆناو ئێزدییەکان و مەراسیم یان تەوافی کەڕەجاڵ لای ئێزدییەکان.
کەرەجاڵ لە هۆرامانەوە بۆ ناو ئێزدییەکان (بابەتێکە بۆ گفتوگۆ لە نوسینی نامق هەورامی)
دۆڵی کەرەجاڵ لەسەروی سەرچاوەی ئاوی زەڵمەوە بوو، بە چارەکە سەعاتێك دوور بوو، لە ئاوایی ئەحمەد ئاوا، تا سەرچاوەی زەڵم جوانترین سروشت، ھەمووی باغ و سەوزاوی، بەدڕژایی ڕێگای ئاوە سازگارەکەی زەڵم، بەڵام کەرەجاڵ دوڵێکی وەشك بوو، ئەشکەوتی زوری تیابوو، بێجگە لە بارەگای بەتالیونی حەوت و مەڵبەندی رێکخستنی گەرمیان، لقی چواری پارتیشی هەرلەوێ بوو، ڕێگایەکی ھاتوو چۆ بوو بۆ ئێران، لە پلەکانی مەلامستفاوە بۆ ملەخۆرت، لەوێشەوە بۆ دزلی، لە رۆژ ھەلاتی کوردستان.
بەپێی قسەی خەڵکی ناوچەکە ناوی کەرەجاڵ لە ( قەراڵ جا) واتە شوێنی سەرکردەو گەورەکان هاتووە، دیارە لەو شوێنەدا چەندین قەڵا هەیە، لەوانە: ( قەڵاو بەرەگاو خوگا) کە ئەوەی دیاریبێت دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشورییەکان.
( قەڵاو سولی و قەڵاو زەڵمی) دوو شوێنی تری ئەم ناوچەیەن، هەروەها لێرەدا دوو کانی هەن، دیارە بوونی قەڵا و ئەشکەوت و بوونی کانی لەدامێنیدا میراتێکی میتراییەو لەزۆر شوێندا باسی کراوە، هەروەک چلەخانە بەکار هاتووە، لەوانەش: ( چلەخانەو پیرشالیاری و چلەخانەو پیر رۆسەمی) کە لەدامێنیدا ( هانەو پیری) واتە کانی پیر هەیە.
لەدەورانی رابردوودا دوو دێی گەورە لەو ناوچەیەدا هەبوون بەناوەکانی ( زەردی کەمەر) لەلاشانی ئێڵانپێ و ( پڵاو) لەپشتی کەڕەجاڵ، خەڵکی ناوچەکە دەگێڕنەوە ساڵی ١٨٥٩ تاعون بڵاو دەبێتەوەو خەڵکی زۆرێک لە گوندەکان تیادەچن، بەڵام دێی ( پڵاو) ناگرێتەوە، چونکە لەو کاتەدا خۆیان کەرەنتین کردوەو رێگەیان نەداوە کەس نە لەگوندەکەوە دەرچێت و نەکەسیش بێتە گوندەکە، ئەوانەشی کە نێردراون بۆ هێنانی کەرەسەی پێویستی خەڵکی گوندەکە، دوای هاتنەوەیان نێردراون بۆ ئەشکەوتی ( مەڕەو لەیلێ) تا لەێدا بمێننەوە، کاتێ سەردانیان کردون دیویانە کەرەنتینەکراوەکان مردون، ( مەڕەو لەیلێ) لەنزیک ( کۆشکۆ کناچێ) یە لە دۆڵی ( وشکەناو) لە هەورامان.
کەرەجاڵ ئەگەرچی مێژوەکەی بەتەواوی دیار نییە، بەڵام بەپێی ئەو بەڵگانەی کەهەن دەتوانین بڵێین لەپێش میتانییەکانەوە ژیان لەم ناوچەیەدا هەبووە، لەمێژوی نزیکدا باسی ( بابا فڵامەرز) دەکرێت، بابا فڵامەرز بابا گەورەی ( بابا زەردەڵ و با با ئەردەڵ) ی سەردەستەی بنەماڵەی ئەردەڵانییەکانە، بەڵام مێژوی ئەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میتراییەکان و سەرەتای دەسەڵاتی دایک سالاری، چونکە ئەگەر سەرنج بدەین لەهەوراماندا زۆر شوێن هەن بەناوی ژنانەوە لەوانەش ( کۆشکەو کناچێ، قەڵاو کناچێ، بەردەبووک) کە ئەمانە سەرەتاکانی دەسەڵاتی دایکسالارین لە هەوراماندا، لەباسی شاماردا لەم بابەتەوە بەوردی باسکراوە.
ئەوەی هەیە لە کەڕەجاڵ لە هەوراماندا مەزاری ( بابا فڵامەرزە) کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میتراییەکان، هەرچەندە خەڵکی ناوچەکە لەو باوەڕەدان ( گوڵعەنبەر ی کچی شابەدری حەسنەوی) لەساڵی ١١٦٤ کەکۆتایی بە دەسەڵاتی حەسنەویەکان هاتووە، کوڕی ئەم گوڵعەنبەرە کچی ( بابا فڵامەرز) ی خۆشدەوێت و بابا بەمەرجێ رازی دەبێت کە هەمویان بچنە سەر ( ئایینی یارسان) و ئەوانیش رازی دەبن، دواتر لەگەڵ هێرشی ( تاتار) دەسەڵات دەدرێتە دەست ( بابا ئەردەڵان) ی کوڕەزای بابا فڵامەرز، بەم جۆرە ئەم بنەماڵە بە یارسانی دەمێننەوە تا ساڵی ١٥٣٨ کاتێک ( بێگە بەگ) دەبێتە موسوڵمان و ( زۆراب بەگ) ی برای لێی جیابویەوە.
بەسەرنجدان لەهەندێ بابەت دەبینین مێژوەکە لەوە کۆنترە، بەڵگەیەکی تری میترایی بوونی باسی کەڕەجاڵ بوون و مانەوەی عەشیرەتێکە لەگوندی زەڵم بەناوی ( هۆزی شامار) یان ئیستە پێیان دەڵێن ( شامارو خاڵە کەوەی) .
مەسەلەی شامار وەک خواوەندی مێینە لە هەوراماندا بابەتێکی گرنگە، تەنانەت ناوی گوندی ( شەمێران) و قەڵای شەمێران دورە لەو راستییەی هەندێ مێژوو نووس بە ( شمع ئیران) ناوی دەبەن، راستییەکەی بوونی نشینگەی ( شاماران) ە لەو قەڵایەدا کە بووەتە ( قەڵای شەمێران).
زنجیرە چیاکانی هەورامان بەدرێژبوونەوە تا ( سورێن) وەک بەشێک لە جوگرافیای هەورامان شتێکی بەڵگەنەویستە، ئیستەش زۆرێک لە گوندەکانی بناری سورێن ناوەکانیان بە هەرامی ماونەتەوە لەوانەش: ( سیاو مێوە، وڵەسمتە، نەوێ، توتەقاچ و ....هتد)،
ژوورێكی لە بەرد هەڵكۆڵدراو لە بناری شاخی سورێن، شوێنەوارناس و مێژووناسانی بەسەر دوو بەرەی "زووحاك و زەردەشت"دا دابەش كردووە. ژوورەكە شوێنەوارییە و مێژووەكەی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، هەندێك دەڵێن، ئەو ژوورە زیندانێكی زووحاك بووە و هەندێكی تر دەڵێن، یەكێك لە پەرستگەكانی زەردەشت بووە.
ژوورە لە بەردهەڵكۆڵدراوەكە كەوتووەتە سنووری گوندی "نەوێ" كە بەدووریی 25كم لە باكوری شارەدێی خورماڵ هەڵكەوتووە. لەو دەڤەرەدا دەیان شوێنەوار و كەلوپەلی سەردەمانی كۆن دۆزراونەتەوە و شوێنەوارناسان بە گرنگییەوە لێی دەڕوانن.
ژوورەكە لە بەردە شاخێكی لاكێشەیی بەدرێژایی 11 مەتر و پانیی شەش مەتر هەڵكەنراوە، دەروازەیەك روو لە رۆژئاوا بەچێوەی یەك مەتر كراوەتەوە و لە ناوەوەیدا چەند تاقێك و چەند بەردێكی شێوە كورسی هەیە كە پێشبینی دەكرێت بۆ دانیشتن داتاشرا بن و بەرزی بنمیچی ژوورەكە دوو مەتر دەبێت.
بە تەنیشت ژوورەكەوە، چەند گۆڕێكی كۆن هەن و ئەو دانیشتووەی گوندەكە باس لە شوێنەواری خانووی بە بەرد هەڵچنراو دەكات، هاوشێوەی شوورای قەڵای نەوێ كە پێش چەند ساڵێك بەهۆی بارانەوە لەناوچوو.
وەک باسمان کرد ئەوەی دۆزراوەتەوە چلەخانەیەکی میتراییە، وەک ئەوەی لە گوندی هەورامان و چیای ( پیر رۆسەم ) هەیە، بونی شوینێکی وا شوینی گەیشتنی پلەی حەوتەمە لەئاینی میترائیسمدا بە پلەی پیر و ئەو کونەی بۆ چونەژورەوەی روناکی هەیە لە هەورامیدا پێی دەڵێن ( کڵاورۆچنێ).
یهکێک له شوێنهواره مێژووییهکانی سهردهمی مادهکان دهکهوێته گوندی (نهوێ) له بناری چیاى سورێن، که له ڕووی ئیدارییهوه سهر به شارهدێی خورماڵ-ی سهر به پارێزگای ههڵهبجهیه، شوێنهوارێکی له بهرد ههڵکۆڵدراوی دهستی مرۆڤه و جێگایهکی سهرنجڕاکێشه.
شوێنهوارهکه به شوێنهواری زیندانهکهی زوحاک ناسراوه، که له بهردێکی ههڵکۆڵراوی شێوه چوارگۆشهیی دروستکراوه و لهناو بهردهکهدا چهند تاقێک و ڕۆشناییهک دروستکراون.
بهرده ههڵکۆڵراوهکهی گوندی نهوێ، درێژییهکهی دوو مهتر و ٣٥ سانتیمهتره، بهرزییهکهشی یهک مهتر و ٧٥ سانتیمهتره و دهکهوێته ڕۆژههڵاتی گوندهکهوه، که له نزیکیدا قهڵایهک بوونی ههیه به قهڵای زوحاک ناسراوه، به وتهی خهڵکی ناوچهکه که له باو و باپیرانیانهوه بۆیان گێڕدراوهتهوه، ئهو بهرده به یهکێک له زیندانهکانی زوحاک ناسراوه، بهڵام هیچ سهرچاوهیهکی زانستی و شوێنهواری ئهوهی پشتڕاست نهکردووهتهوه، تهنها ئهوهنده نهبێت که مێژوونووسان هاوڕان لهسهر ئهوهی مێژووی ئهو بهرده بۆ ساڵی ٦٠٤ ی پێش زاینی سهردهمی ماددهکان دهگهڕێتهوه.
مەراسیم یان تەوافی کەڕەجاڵ لای ئێزدییەکان
ئەم مەراسیمە ساڵانە لە دووەم چوارشەمەی دوای سەری ساڵی تازەی ئێزدی بەڕیوەدەچێت لە گەندی ( سینا) ی سەربە شاریا لە پارێزگای دهۆک.
مەراسیمەکە وایە کە پەیڕەوانی ئایینی ئێزدی بە چیای ( سینا) دا سەردەکەون لە دووەم چوارشەمەی مانگی نیسانی هەموو ساڵێک، و مەراسیمەکە لە چوارشەماندا بەڕێوەدەچێت، دیارە پیرۆزی چوارشەممە لە ئایینی میتراییدا دیاوە و پشوی هەفتەیە لەو رۆژەدا، ئێزدییەکان لەو باوەڕەدان (کەڕەجاڵ) کەسێکی پیرۆزی ئایینەکەیانەو لەو رۆژەدا تەوافی دەکەن.
لەو مەراسیمەدا هەندێ رێوەڕەسم هەن ئەنجامدەدرێن، لەوانەش کاتێ خەڵک سەردەکەونە سەر کەڕەجاڵ هەرکەسەو لقێکی بچوک گەڵای بەڕو( هەژگ) بەدەستەوە دەگرن و هەندێکیان دەیخەنە بە کەمەر یان لەسەریانی دەدەن، کاتێ ئەم زیارەتکارانە دێنە خوارەوە بەشێکی ڕیگەکە بە پشتاوپشت دێنە خوارەوە کە پێی دەوترێت ( ئیشک) ، کە دێنە خوارەوە ژنان لەپێشوازیاندان بە بخورەوە.
لەسەر مەزاری کەڕەجاڵ تەواف دەکەن، بەردی مەزارەکە ماچ دەکەن و دواتر پارە دەخەنە مەزارەکەوە، لەسەر دیواری مەزارەکە وێنەی ( رەشمار) هەیە وەک یەکێک لە نماد و سیمبولە پیرۆزەکانی ئایینی میترائیسم، دواتر ئەوانەی مرازیان هەیە بەرد دەلکێنن بە دیواری مەزارەکەوە و نیاز دەگرنەوە، پاش ئەوە مەراسیمی زوڕناو دەهۆڵ دەست پێدەکات، پێش هاتنەخوارەوەیان لەوێ سرودی یان کەلامی ( بەیتا شێشمس) دەخوێنن کە وەک ( کەلامی خۆرەزەردە) ی داودە لە ئاینی یارساندا، لەهەوراماندا شوێنی تایبەت بە خوێندنی ئەم کەلامانە لە ئایینی میترائیسمدا هەبوە، پێیان وتوە ( شەمشی)، دواتر بە روناکی یان شەمس ناوی رۆشتووە، ئیسەش لە هەورامان ( کەلو شەمشی) هەیە شوێنی خوێندنی سرودی رۆژ بووە.
دوای خوێندنی سرودەکە خەڵک دێنە خوارەوەو لە ( شاریا) مەراسیمی شایی و هەڵپەڕکێ بە دەهۆڵ و زوڕناوە بەردەوامە تا درەنگانی شەو، کەڕەجاڵ یەکێکە لە ٤٥ تەوافی ئایینی لەناو ئێزدییەکاندا.
لینکی سرودی بەیتا شەمس کە ئەو رۆژە دەخوێنرێت:
https://www.facebook.com/1756475957902033/videos/2096673283882297
لە ( کەڕەجاڵ ) لە هەوراماندا بەڕێز ( رەشید هەورامی) لە کتێبی ( هۆرامان بێشکەو لانکەی مێژووی بەرەبەیانی ژیان) لە لاپەڕە ١٠ تا ١٣ باسی سەردانێکی خۆی دەکات بۆ کەڕەجاڵ دەڵێت : لە مانگی ١٠ ی ئەو ساڵەدا چوین بۆ کەڕەجاڵ بەمەبەستی راو، کەگەشتینە کەڕەجاڵ لە ئەشکەوتێک دامەزراین، چەکی من تەنها دەفتەرێک و پێنوسێک بوو، دیواری ئەشکەوتەکە بە چەندین پەیکەر هەڵکۆڵرابوو، ئافرەتێکە شتێکی بەدەستەوەیە خەریکی نەخشە لەسەرەوە بۆ خوارەوە، نەم دەزانی ئەو نەخشانە بخوێنمەوە، تەنها وەکخۆیان وێنەکەیانم دروست کردوە، لەوێنەکەدا ئەو ئافرەتە دانیشتووە منداڵێکی لەباوەشدایە مەمکی دەداتێ، بەرامبەریان ئافرەتێکە لەسەر ئەسپێک و تیروکەوانێکی بەدەستەوەیە، من نەمدەزانی مانای ئەو وێنانە، کەچوینەوە ئەو باسەم بۆ دایکم کرد گوتی بەیانی دەچینە لای کێخا قادر ئەو باش لەو شتانە دەزانێت، بەیانی چوین، کە باسەکەم گێڕایەوە کێخا وتی: " ئەم نوسینانە کە ئەو ئافرەتە خەریکیانە یەکەم نوسینە بە پیتی هەورامی لە جیهاندا، پێش ئەمە نووسینی دیکە نەبووە، کاتی خۆی زانایەک لە دێی ( پاوە- بنجەو قوڵی) هەبوو دەیگوت ئەو دایکە ناوی ( ئاینار) ە و لەسەدەی ١٤ و ١٥ ی پێش زایندا بووە لەو ناوچەیەدا".
بەسەرنجدان لەم باسە (ماجد عبدالله الشمس) باسێکی لەوجۆرە دەگێڕێتەوە دەڵێت: " بەپێی پاشماوە شوێنەوارییەكەی ئەشكەوتی گوندۆك كە لە دوو كۆمەڵەی هەڵكۆڵراو پێكهاتووە وەكو مێژوو سەردەمەكەی پەیوەستە بە چاخی دەسەڵاتی میتایی(8) كە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی پانزەیەمی پ.ز دەگەڕێتەوە كە ئاهەنگگێڕانیان ئەوانەی تێیدا هاوبەشییانكردووە لەوبۆنەیەدا وەكو بەدیمەنەكانەوە دیارن، ئەوەش بە راوكردنی ئاژەڵەكە و خۆشبوونی ئاووهەوا و هاتنی وەرزی بەهار و ئاگركردنەوە و رێوڕەسمی پیرۆزكردنی جەژنە كە لەنێوان ژنو مێردەكەدا یان (موغ)و ژنە مووغدا یان گەورەی ماڵدا هەستاون بە هەنووكردنی ئەو دوو منداڵەی نێوانیان بە خوێنی ئاژەڵەكە كە لەسەر مێزێك بە رووتی وەستاون، وەكو بە تابلۆكانەوە دیارن ئاهەنگگێڕانەكە شێوەیەكی ئایینی لەخۆگرتووە، تێیدا خواوەند (دەموزی- تەمووز) هاوبەشی تێداكردووە كە پیرۆزكردنی بۆنەكەیە و بەوشێوەیە كراوە، ئەمەش نەریتێكی ساڵانەیە و لەوچوارچێوە ئایینییەدا هەستاون بە ئاهەنگگێڕان. (ماجد عبدالله الشمس، الحضارة و الميثولوجيا في العراق القديم بحوث و دراسات الأسطورة، أصل النوروز، البستنة ، 2003 دمشق ، منشورات دار علاء الدين)
کەواتە ئەم بابەتە پەیوەندی بە سەدەکانی کۆنەوە هەیە و دەبێت زیاتر کاری لەسەربکرێت چونکە دەورانێکی مێژوو داسنییەکان کە ئەمڕۆ ئێزدین و بەبڕوای بەندە لقێکی ئایینی میترائیزمن لە هەوراماندا هەبوون و ئیستەش زۆر شوێن بەو ناوەوە ماون بەهەندێ گۆڕانکارییەوە لەوانەش ( قەڵاو هەسونێ، دارسەیران، داسنێ و هتد...)
..................................
سوپاس بۆ زانیارییەکانی هاوڕیی بەڕیزم کاک ( ئیبراهیم حاجی زەڵمی و کاک محەمەد زەڵمی) لەبارەی کەڕەجاڵ لە هەورامان.
لینکی تەوافی کەڕەجاڵ لە شاریا: