هەپەگە یادی دوو شەهیدی بەرزڕاگرت
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکراکرد و رایگەیاند، "بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئەو تێکۆشانەی شەهیدانی قارەمانمان رادەستی ئێمەیان کردووە، بە ئاگاداربوون لەوەی ببینە شایەنی ئەوان بگەیەنینە سەرکەوتن".
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکراکرد و رایگەیاند، "بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئەو تێکۆشانەی شەهیدانی قارەمانمان رادەستی ئێمەیان کردووە، بە ئاگاداربوون لەوەی ببینە شایەنی ئەوان بگەیەنینە سەرکەوتن".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ٢ گەریلا کە شەهیدبوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:
"لە رۆژی ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٤دا بەهۆی هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر هەڕێمەکانی پاراستنی مەدیا جەنگاوەرانی ئاپۆیی بەنرخ شەڕزان و هاوڕێ بۆتان گەیشتنە کاروانی نەمران.
هاوڕێ شەڕزان لە کەسایەتی خۆیدا ئازایەتی، قارەمانێتی و وڵاتپارێزی گەلی بۆتانی ئاوێتەی فەلسەفەی ئاپۆیی کرد و نوێنەرایەتی کرد. رێپێوانی ئازادی خۆی کە لە تاقی لاوێتیدا دەستیپێکردبوو، گەیاندە لوتکەی چیاکانی کوردستان. هەر لە یەکەم رۆژەوە گیانبازی کە جەوهەری پارتەکەمان پەکەکەیە، بە بنەمای گرت و لە هەموو ژیانی شۆڕشگێڕی خۆیدا هەموو رۆژێک شێوازی گیانبازی لە خۆیدا قووڵ دەکردەوە. هاوڕێ شەڕزان ئەوەی لە ژیان و شەڕی خۆیدا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەرجستە کردەوە. هاوڕێکەمان کە لە دژی هێرشەکانی سەر بزوتنەوەکەمان لە ئاستی وشیاری بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیدابوو، دەیوێست بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامی دوژمن بداتەوە. هەموو کات هەوڵی دەدا بچێتە ئەو شوێنانەی شەڕ لەوێ دژوارتر بوو. هاوڕێکەمان کە بە سایەی پابەندبوونی بە ئامانجەکەی وپێداگری لە بەکردەوەیی کردنی پەیجورییەکان ئامانجەکانی پێکا، لە چەندین ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی و چالاکیدا لە بەرامبەر دوژمن بەشداربوو. هاوڕێ شەڕزان کە خۆشەویستی و پەیوەستبوونی بە هاوڕێیەتی هەموو کات لە چاوەکانیدا رەنگی دەدایەوە، لە گۆڕەپانی شەڕیشدا پاراستنی هەڤاڵەکانی بە ئەرکی سەرەکی خۆی دادەنا. لەوپێناوەشدا سڵی لە هیچ مەترسییەک نەدەکردەوە و بووە نمونەی بەرچاوی جەنگاوەری ئاپۆیی و هاوڕێیەتی بژاردە. بە بوێری، گیانبازی و پابەندبوونی بە هاوڕێیەتی خۆیەوە هەموو کات بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی. یادی هاوڕێ شەڕزان هەموو کات لە تێکۆشانماندا پێشەنگایەتی دەکات.
هاوڕێ بۆتان کە لە جەنگاوەرانی گیانبازی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، بڕوای وابوو کە پێویستی زانابوون و وشیاری نەتەوەیی بە باشترین شێوە لە ریزەکانی پەکەکەدا دەتوانرێت بێتەدی، بەوەش بووە خاوەنی رێپێوانێکی بێ سڵکردنەوە و دوودڵی. هاوڕێمان کە ژیانی شۆڕشگێڕی خۆی بە خەباتی گەنجان دەستپێکردبوو، لەو کاتە دژوارەیدا کە هێرشی قورس دەکرایە سەر گەل و بزوتنەوەکەمان، بە بەشداربوونی لە ناو ریزەکانی گەریلا تێکۆشانی خۆی گەیاندە بەرزترین لوتکە. دڵی هاوڕێکەمان هەموو کات لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەدابوو کە لە تونێلەکانی بەرخوداندابوون. هاوڕێ بۆتان کە لە هەموو ساتێکدا هەستی لەلای هاوڕێکانی بوو، بە پێداگرییەوە ویستی بەرەو ئەو گۆڕەپانانە بپەڕێتەوە کە بەرخوانیان تێدابوو. هاوڕێمان کە بڕوای بەوە هەبوو کە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دوژمن بۆ سر گەلەکەمان تەنیا بە شێوەیەکی گیانبازانە دەبێت وەڵامی بدرێتەوە، دەشیزانی کە بەرگی کردار بە بەر بەدواداچوون و پەیجورییەکانیدا بکات. لە هەر گۆڕەپانێکدا کە تێکۆشانی تێدا ئەنجامدا بە بەشداربوونی بێ لێکدانەوە و بە خاکەڕایی خۆیەوە لە ناو ژیاندا، رێزی هەموو هەڤاڵانی بەدەستهێنا. بە زانابوونی ئەوەی لە فەلسەفەی ژیانی ئازادی ئاپۆییدا گیانبازی شێوەیەکی ژیانە، خۆی لە ئامانجەکەیدا قاڵ کردەوە. هاوڕێ بۆتان کە لە ئاستی تامەزرۆیی و خۆشەویستیدا گرێدراوی ژیانی پەکەکە و هاوڕێیەتییەکەی بوو، بە کەسایەتی لەخۆبوردە، زەحمەتکێش و سروشتییەوە یادەوەری بەو جۆرەی لای هەڤاڵانی بەجێهێشت، ک هەرگیز لەیاد ناکرێن.
وەک هەڤاڵانیان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیان شەڕزان و بۆتان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە بە زانابوونی ئەوەی شایەنیان بین، تێکۆشانی شەهیدانی قارەمانمان بگەیەنینە سەرکەوتن.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: شەڕزان هەرەکۆل
ناو و پاشناو: ردوان شەنگیل
شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە
ناوی دایک- باوک: شەمسە- ساڵح
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: بۆتان داڵاهۆ
ناو و پاشناو: کاروان محەمەد خالید
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ناوی دایک- باوک: نەورۆز - خالید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا