ناڕەزایەتی لە بەرانبەر دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز لە پشکی بەڕێوەبەرەی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) هۆشیار سریڵدز و نوریا ئاسڵان و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ئۆزگور چاگلار، نازڵیهان ئۆچار، یەعقوب دانش و حیکمەت باقرخان بەردەوامە. لە پێش بینای شارەوانی ئێشکگری شەرمەزارکردنی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی بەردەوامە و لە چالاکییەکەدا دروشمی "بە تێکۆشان سەردەکەوین"، "ڕێگە بە قەیوم نادەین" بەرزکرایەوە. شاندەکە کە لە نێویدا هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللارییش هەبوو، سەردانی گەلیان کرد کە لە پێش بینای شارەوانی ئێشکگرییان دەست پێکردوە.
تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە چالاکییەکەدا گوتی: "دوێنێ هاوسەرۆکی شارەوانیمان لە شارەوانی ئاکدەنیز و ئەندامی ئەنجوومەنمان دەستبەسەرکرا. هەڤاڵانمان لە ژێر چاودێریدان. ئەمە قبوڵ ناکەین. ئەم زیهنیەتی دەستبەسەرداگرتنە سەبارەت بە شارەوانی ئاکدەنیز چەند مانگێک لەمەوپیش ئامادەکاری کردوە. ئەم زیهنیەتی دەستبەسەرداگرتنە لە بەرانبەر ئیرادەی گەل وەک کودەتایە. ئەم کودەتا لە بەرانبەر ئاکدەنیز قبوڵ ناکەین. بە تێکۆشان و بەرخۆدان گەشتینە ئەم ڕۆژە. لە بەرانبەر هیچ شتێک و کەسێکدا سەرمان نەوی نەرکردوە، سەریش نەوی ناکەین".
دەم پارتی بۆ خزمەتی گەل و شارەکان هەڵبژێررا، بەڵام زیهنیەتی قەیوم جارێکی تر لە بەرانبەر ئیرادە و دەنگی گەل کودەتایی کرد. لە بەرانبەر هەڵبژاردنەکانی گەلدا ئەمە کودەتایە. بە هیچ شێوەیەک ئەمە قبوڵ ناکەین. لێرە گەلانی کورد، تورک، عەرەب بە ئاشتی پێکەوە دەژین. هاوسەرۆکی شارەوانی و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ئاکدەنیزمان بە دەنگی گەلی عەرەب، تورک و کورد هەڵبژێردراوە، ئێستا دەستی بەسەرداگیراوە. وەک گەل دەستبەسەرداگرتن لە دژی ئیرادەی گەل قبوڵ ناکەین.
وەک دەزانن لە ١ی تشرینی یەکەم سەبارەت بە چارەسەری کێشەی کورد هەندێک پێشهات ڕوویدا. لە لایەک دیدار سەبارەت بەمە دەکرێت و لە لایەکی تر شارەوانییەکانمان دەستی بەسەردادەگیرێت. ناتوانن مافی هیوا لە گەل بستێننەوە، بەڵام با ئەمە بزانرێت کە بە دەستبەسەرداگرتن دەنگی ئاشتی بڵند نابێت. لە هەمووکەسێک زیاتر ئاشتیمان دەوێت. بۆ ئاشتی دەیان قوربانیی مەزنمان داوە و بەرخۆدانیش دەکەین. دڵسۆزی و متمانەمان بۆ ئاشتی زۆرە، بەڵام دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان قبوڵ ناکەین. لایەک باسی ئاشتی دەکەن و لایەکی ترەوە بۆردوومانی ڕۆژئاوا دەکەن. بۆ ئاشتی بەرخۆدان دەکەین، ئەوان پرۆسەی ئاشتی ژەهراوی دەکەن.
هەم دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا دەگرن هەم دەستبەسەر داهاتی شارەوانییدا دەگرن. با هەڤاڵانمان ئازاد بکرێن، قەیومەکان کە دانراوان دوور بخرێنەوە. بۆ خاوەندارێتی کردن لە ئیرادە، ئاشتی و دیموکراسی قەرزاری ئێوەین".