لە ئاکدەنیز بە هەزاران کەس لە دژی دەستبەسەرداگرتن ڕێپێوانیان کرد
لە ناوچەی ئاکدەنیز بە هەزاران کەس لە دژی دەستبەسەرداگرتن ڕێپێوانیان ئەنجامدا و پەیامی "لە گۆڕەپانەکان و لە هەموو شوێنک خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆمان دەکەین" درا.
لە ناوچەی ئاکدەنیز بە هەزاران کەس لە دژی دەستبەسەرداگرتن ڕێپێوانیان ئەنجامدا و پەیامی "لە گۆڕەپانەکان و لە هەموو شوێنک خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆمان دەکەین" درا.
ناڕەزایەتییەکان لە بەرانبەر دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین هۆشیار ساریڵدز و نوریە ئاسلان ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی بەردەوامە. گەل هەتاوەکو ئێوارە لە چالاکیی خۆی لەبەردەم شارەوانی گەمارۆدراو بەردەوامبوو.
هاوسەرۆک و ئەندامی ئەنجوومەن کە ئەمڕۆ ئیفادەیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس وەرگیرا، بڕیارە سبەی کاتژمێر ١١:٠٠ ببرێنە دادگا. لە گەڕەکی چیلەک و گونەشی ئاکدەنیز ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو، داواکرا کە سبەی لە بەردەم دادگا کۆبووببنەوە.
پەرلەمانتاری دەم پارتی، گەلێک هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی، ئەندامی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی رحا و گەلیک کەس بەشداری ڕێپێوانەکە بوون کە لە بەردەم بینای دەم پارتی ئاکدەنیز دەستی پێکرد.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "ئاکدەنیز خاوەندارێتی لە ئیرادەی دەکات" بەرز کرایەوە. جێگری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی محەمەد ڕوشتو تریاکی لە ڕێپێوانەکەدا قسەی کرد و گوتی: "تاوەکو هەڤاڵەکانمان ئازاد نەکەن لە بەرخۆدانی خۆمان بەردەوامین. دەبێت سبەی هەمووکەسێک لە بەردەم دادگا بێت. کەس ناتوانێت دەستبەسەر ئیرادەمان بگرێت. گەر ئەمڕۆ قەیوم بنێرن بۆ ئاکدەنیز سبەی بۆ هەموو شارەوانییەکانی کوردستانی دەنێرن".
پەرلەمانتاری مێرسین پەریهان کۆجا ئاماژەی بەوەکرد کە هاوسەرۆکانی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجوومەن بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کراون و گوتی: "ئەم نایاساییە قبوڵ ناکەین. لە هەموو شوێنێک، لە کوچە و شەقامەکان خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆمان دەکەین. شارەوانییەکانمان بۆ دزەکان بە جی ناهێڵین". پەرلەمانتار حوسێن ئۆلان بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە سبەی لە دادگا کۆببێتەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا بی پچڕان دروشمی "بژی ئیرادەی گەلی کورد"، "گەلی کورد خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆی دەکات"، "قەیوم تاڵانییە، بەرخۆدان ژیانە"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.