بۆ پشتگیری قەسەدە و یەپەژە ٧ تابووری بەرگری دامەزرا

ئەنجوومەنی گەلی گەڕەکەکانی هیلالیە و ئاشووریە شاری قامیشلۆ بۆ پشتگیری قەسەدە و یەپەژە و پاراستنی هەرێمەکەیان ٧ تابوورییان دامەزراند.

دوای ئەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نیشتیمانیی سووریا (SNA) لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاڵۆزبوو، گەل بۆ پاراستنی خاکەکەیان تابووری پاراستنیان بونیاتنا. ئەنجوومەنی گەلی گەڕەکەکانی هیلالیە و ئاشووریە شاری قامیشلۆ، بۆ پشتگیری قەسەدە و یەپەژە ٧ تابووری تریان سەربە هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە (هەپەجە) دامەزراند.

لە پارکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی گەڕەکی هیلالیە ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن ئەندامی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە (هەپەجە) ساڵیحە سڵێمانەوە خوێندرایەوە.

ڕاگەیاندراوی دووەم لە لایەن ئەندامی دەستەی ئابووری مەدیا عوسی بە زمانی عەرەبی، لە لایەن ئەندامی پەیەدە محەمەد عەبدولڕەزاق ئەحمەد بە زمانی کوردی، لە دامەزراوەی وەرزشی هەیسەم کچۆ لە گەڕەکی ئاشووریە خوێندرایەوە.

لە هەر دوو ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کرا و دووپات کرایەوە کە چی دەبێت با ببێت بەرخۆدانی هێزەکانی قەسەدە، یەپەژە و یەپەگە هەتاوەکو کۆتایی و دەستکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانەکانی هێزەکانی قەسەدە، یەپەژە، یەپەگە لە بەنداوی تشرین کرا و ئاماژە بەوەکرا کە لە چوارچێوەی سەفەربەری لە تەنیشت بەرخۆدانەکانی هێزەکانی قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە دەوەستن.

ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرە بەردەوامبوو: "بە دروشمی هەموو گوند، شەقام، گەڕەک و شارەکەمان بە ڕێکخستن بکەین، دەستکەوتەکانی شۆڕش بگەیەنینە سەرکەوتنی ژیانێکی دیموکراتیک. بونیاتنانی ٣ تابوور لە ژێر چەتری هەپەجەدا بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین و دووپاتی دەکەینەوە کە هەمیشە لەسەر بنەمای پاراستنی جەوهەری خۆمان دەپارێزین و داگیرکاری لە ناو دەبەین".

لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا ئاڵای قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە هەڵدرا و دروشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە، یەپەژە و یەپەگە" بەرز کرایەوە.