هاندەرانی سانت پاولی: ڕۆژئاوا بپارێزە، کۆتایی بە شەڕی ئەردۆگان بهێنە

هاندەرانی سانت پاولی یەکێک لە تیمەکانی بۆندسلیگا بۆ تیشک خستنەسەر هێرشە داگیرکارییەکان لە یەکەم یاری ساڵی ٢٠٢٥ دا، پانکارتێکی گەورەیان بە نووسینی "ئاوا بپارێزە، کۆتایی بە شەڕی ئەردۆگان بهێنە" بەرزکردەوە.

لە یەکەم یاری ساڵی ٢٠٢٥ لەنێوان سانت پاولی و ئینتراخت فرانکفۆرت لە یاریگای میلیرنتۆری شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا. هاندەرانی سانت پاولی پانکارتی "ئاوا بپارێزە، کۆتایی بە شەڕی ئەردۆگان بهێنە"یان بەرزکردەوە. هەروەها سەدان ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و وێنەیەکی گەورەی شەڕڤانی یەپەژەیان هەڵگرت.

هاندەران ویستیان تیشک بخەنە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا و داوایان کرد دەستبەجێ هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بوەستێنرێت.