ناسنامەی شەهیدێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕاگەیاندرا

ڕاگەیاندرا کە ئیبراهیم ئەل ئیبراهیم لە کاتی ئەرکی پاراستنی خاک و گەلی خۆی لە هەرێمی دێر حافری گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەلەب شەهید بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی ئەندامێکی کە لە دێر حافری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب شەهید بوو، ڕاگەیاند.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە: "بە سەربەزییەکی مەزنەوە شەهیدبوونی ئەندامێکی هێزەکانمان لە کانتۆنی جزیرە شەهید ئیبراهیم ئەل ئیبراهیم ڕادەگەیەنین. شەهید لە کاتی ئەرکی پاراستنی خاک و گەلی خۆی لە هەرێمی دێر حافری گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەلەب گەشتە کاروانی شەهیدان.

سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوڕێیانی شەهید دەکەین و بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشانی ئەو دەدەین هەتاوەکو بە دەستهێنانی ئازادی و ئاشتی بۆ گەلەکەمان. فیداکاری شەهیدەکانمان بەرەو ڕوناکیمان دەبەن".

زانیارییەکان لە بارەی ناسنامەی شەهید:

ناو و پاشناو: ئیبراهیم ئەل ئیبراهیم

ناوی باوک: ئەحمەد

ناوی دایک: وەتفە

شوێن و کاتی لە دایکبوون: گوندی دبش، ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦

مێژووی بەشدار بوون: دەرباسیە، ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢

شوێن و کاتی شەهید بوون: دێر حافر، ٩ی کانوونی دووەم ٢٠٢٥.