لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

لە پێکدادانەکانی گوندی کیلوتی و برج قاسی ناوجەی شێراوا، تەرمی چەتەیەک کەوتە دەستی شەڕڤانان و چەتەیەک بە دیل گیرا.

پەیامنێرانمان ڕایانگەیاند، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی کیلوتی و برج قاسی ناوچەی شێراوا، گەل و شەڕڤانان دژی هێرشی چەتەکان بەرخۆدان دەکەن و هێرشی چەتەکان شکێنرا. لە ئەنجامدا تەرمی چەتەیەک کەوتە دەستی شەڕڤانان. هەروەها چەتەیەک بە ناوی فەهد مستەفا محەمەد خەڵکی سەراقیب، بەدیلی کەوتە دەستی شەڕڤانان.