سوپای تورک هەڵیکوتایە سەر گوندی بلێخشێ-کرجەوس

سوپای تورک هەڵیکوتایە سەر گوندی بلێخشێ-کرجەوس و هێرشیان کردە سەر ماڵان و گوندەکەیان گەمارۆدا.

ئۆپەراسیۆنی سەربازی کە لە ١٨ی حوزەیران لە هەرێمی چیای ماوا لە ناوچەی حەسکیفی ئێلح دەستیپێکردووە و لە ٢٢ی حوزەیران بۆ ناوچەی کەرجەوس بڵاوبووەتەوە، درێژەی هەیە.

لە سەرلەبەیانیدا سەربازەکان هێرشیان کردە سەر گوندی بلێخشێ-کرجەوس. زانراوە لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٧ کەس لە گوندنشینەکان دەستگیرکراون و ماڵەکانیان گەمارۆ دراوە و لە کاتی دەستبەسەرکردنەکاندا لە خەڵکی گوندەکە دراوە و لە مزگەوتی گوندەکە کۆکراونەتەوە.

لە چوارچێوەی هەمان ئۆپەراسیۆن لە بایندرلکی ناوەندی شاری ئێلح هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان. ئەوەش زانرا کە ٢ هاوڵاتی دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی جەندرمەی ئێلح.