پێویستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دیموکراسییە
ئەگەر ئێرانیش هاوشێوەی سوریا ڕۆچێتە دۆخێکی ئاڵۆزەوە، دۆخێک دروست دەبێت کە نەتوانرێت خۆیانی لێ رزگار بکەن. لە ئێستادا هەوڵدەدەن ئێران بێ کاریگەر بکەن و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە خواستی خۆیان دابڕێژنەوە.
ئەگەر ئێرانیش هاوشێوەی سوریا ڕۆچێتە دۆخێکی ئاڵۆزەوە، دۆخێک دروست دەبێت کە نەتوانرێت خۆیانی لێ رزگار بکەن. لە ئێستادا هەوڵدەدەن ئێران بێ کاریگەر بکەن و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە خواستی خۆیان دابڕێژنەوە.
شەڕی ئیسرائیل و ئێران بە دەستوەردانی ترامپ کۆتایی هات. بە تەواوی ڕوون نییە کە تا چەند کۆتایی هاتووە. ئیسرائیل و ئەمریکا دەڵێن ئێران هەرگیز ناتوانێت ئیتر ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی. ئەم بابەتە هەمیشە مایەی گرژی و ئاڵۆزییەکان بووە. ئەگەر ئەوەش نەبووبێت، بەردەوام ئەو هۆکارەیان نیشانی دونیا داوە. سەردەمێک ئەمریکا دەیگوت عێراق چەکی کیمیایی هەیە. سەدام هەموو ناوچەکانی بۆ پشکنین بەڕووی ئاژانسی نێونەتەوەییدا کردەوە. بەڵام هیچ چەکێکی کیمیایی نەدۆزرایەوە. بەڵام دیسان ئەمریکا بە بیانووی چەکی کیماییەوە هێرشی کردە سەر عێراق. دوای کۆتایی هاتنی شەڕ، خۆیان ڕایانگەیاند کە چەکی کیمیایی بوونی نییە. بەڵام ئەوەی نەدەبوو ڕووبدات ڕوویدابوو. عێراق ڕووخێندرا و سەدام کۆتایی پێ هێندرا.
ئەمە شەڕێکی سەیر بوو، سەربازانی ئیسرائیل و ئێران قەت ڕووبەڕووی یەکتر نەبوونەوە. هێرشەکانیان لە دەرەوەی سنوورەکانی وڵاتان ئەنجامدا. ئیسرائیل بە هێزی تەکنیکی و هەواڵگریی خۆیەوە سەرەتا حەماس، حیزبوڵا و سوریای کردە ئامانج. تا ئەو ئاستەی توانی خۆی لە زیانی سەربازی بەدوور گرت. لەگەڵ ئێرانیش هەمان پلانی بەڕێوەبرد. بە هیچ شێوەیەک دەرفەتی چوونە ناو ئێران لە ڕێگەی وشکانییەوە بۆ ئیسرائیل نییە و پێویستیش نەبوو. ئامانجەکە دامەزراوە ئەتۆمییەکان، بنکە و ناوەندی بەرهەمهێنانی مووشەک و بنکە سەربازییە ستراتژییەکان بوو کە بە باڵادەستی لە هێزی ئاسمانی ئامانجەکانی لێدا. هەروەها فەرماندەیی سوپا و زانایانی چالاک لە بواری ئەتۆمییەوە کردە ئامانج.
هەروەها ئەمریکا ئەو چەکانەی کە هیچ کەسێک لە جیهاندا لەبەردەستیدا نییە، خستە خزمەت ئیسرائیلەوە. ترەمپ ڕایگەیاند کە دامەزراوە ئەتۆمییەکان لەناوچوون. وەک بڵێی فێستیڤاڵی یارییە ئاگرینەکان بووبێت، یەکسەر بەیانی گوتی شەڕمان ڕاگرتووە، ئاگربەست دەکەین. هەمووان پێیان سەیر بوو.
نەتانیاهۆ سوپاسی ترەمپی کرد. ڕایگەیاند، بەو پێیەی کە تا ڕادەیەکی زۆر ئامانجەکانیان بەدیهێناوە، پابەند دەبن بە ئاگربەستەکەوە. هەموو ئەمانە لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆیان لەسەر کرا و پلانیان بۆ دانرا. هەروەها ئێران تواناکانی و تەکنیکی لەوەی ئەنجامیدا زیاتر نییە. لانی کەم بۆ ڕزگار بوون لە دۆخەکە بە ئاگربەست و ڕاگرتنی وێرانکاری، ئاگربەستەکی قبوڵکرد.
لە دۆخی ئێستادا ئەمریکا و ئیسرائیل بە ئامانجەکانیان گەیشتوون. واتە گوتیان سەرکەوتوو بووین. ئیدارەی ئێرانیش دەڵێ پلانەکانیانمان پووچەڵ کردۆتەوە، سەرکەوتنەکراوین، سەرنەوی ناکەین، هەربۆیە لە شەڕەکەدا سەرکەوتین. ئێران پێویستی بەم هەیە. چونکە گورزی زۆر گەورەی بەرکەوتووە. بەرگرییە ئاسمانییەکانی بێکاریگەر کران. بەرپرسانی باڵای سوپا تەسفیە کران. کاریزماییەکەی زیانێکی زۆری بەرکەوت. هێز و ڕێکخراوە نزیکەکانی بەس سەیری شەڕەکەیان کردووە. هێزێکی وەک حیزبوڵڵا تەنانەت نەیتوانی لە بەرانبەر ئیسرائیل بجوڵێت. چونکە ئیسرائیل بێکاریگەری کردبوو. حەشدی شەعبی و ڕێکخراوە ئیسلامییەکانی دیکەی عێراقیش سەرقاڵی خۆیانبوون. بۆ ئەوەی نەبنە ئامانج، لەناوبچن.
ئیسرائیل دوای هێرشی حەماس بە توندوتیژیی و بێ سەروبەر هێرشی کرد. گوێی بە ناڕەزایەتییەکانی جیهان نەدا. چونکە هێزە کاریگەرەکانی جیهان، ئەمریکا و ئەوروپا، پشتیووانی ئیسرائیلیان دەکرد. دەتوانین بڵێین ئەو ڕێکخراوانەی کە ئێران پشتیووانیانی دەکرد بێدەنگکران. دیار بوو ئێران بەو شێوەیە ناهێڵنەوە. ئێران نە بۆ پێشەوە نە بۆ داوە ناچێت. لە ڕاستیدا قبووڵی کردبوو کە گۆڕەپانەکە بەجێبهێڵێت و بکشێتەوە، بەڵام نەیاندەویست ئێران بەو شێوەیە بهێڵنەوە، ئامانجیان لاوازکردنی بوو. ئێران ڕووبەڕووی شەڕێک بووەوە کە نەیدەویست و ئامادەش نەبوو بۆی.
بە گشتی ئەو بابەتەی جێی مەراقکردنە لە داهاتوودا چی ڕوودەدات. ئەو شەڕ و پێشهاتانەی ڕوودەدەن، زۆر بەکەمی چاودێری دەکرێن، زۆر شت دەزانرێت و دیارن. هەروەها لایەنێک هەیە کە هێشتا ئاشکرا بکرێن و گفتوگۆکرندنیش هەیە. ئێران ئێستا نیە ماوەیەکی زۆرە ئامانجە، بەڵام ئێران باوەڕی بەو هاوسەنگیانە هەبوو کە لە هەرێمەکەدا دایمەزراندبوو، دەیگوت بەرەکانی خۆی دەپارێزێت. پێشهاتەکان ئەمەیان لەناوبرد و ئیسرائیل دەستپێشخەری دەکرد. هێزەکانی وەک ئەمریکا و ئەورووپا، ڕۆژهەڵاتی ناوین وەک ئەوەی ئیسرائیل ئەمنیەتی بۆ دابین بکات، بڕیاریاندا و بەوجۆرە دیزاینیان کرد. لە هەرێمەکە تەنها ئێران مایەوە و ئاستەنگی بۆ دروستکرا. هێزە باڵادەستەکان بە ئیرانیان گوت بەسە و دەستیان بە ئۆپراسیۆن کرد.
هەرێمەکە گەمارۆدرا. لە بەکارهێنانی چەک و تەکنیکدا خۆیان سنووردار نەکرد. ئێرانیش ئەوەی لە جانتاکەیدا بوو هێنایە دەرەوە، بەڵام هاوسەنگی لە دژی ئێران بوو. بێگومان ڕژیمی ئێران ڕاستەوخۆ ناڕوخێت. ئەمەش ئامانجی ئەوانیش نەبوو. نەک ئەوەی ئەمەیان ناوێت. هەموو ئامادەکارییەکیان لەبەردەستدا نەبوو. گەر ئێرانیش وەک سووریا ئاڵۆزی تێدا دروست ببێت، ڕەنگە دۆخێک کە ناتوانرێت لێی دەرباز بێت سەرهەڵبدات. بەم هەنگاوە هەوڵدەدەن ئێران لاواز بکەن و بەپێی خواستی خۆیان دیزاینی ڕۆژهەڵاتی ناوین بکەن. لەناو عەرەبدا هیچ هێزێک نییە لە بەرانبەر ئەمەدا. بەشێکی زۆریان ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمییان واژۆ کردووە. هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە.
ئازادی، دیموکراسی و ئیرادەی گەلان هەبێت باشە؟ ئەمانە لە ڕۆژەڤی ئەو هێزانەدا نییە. ئێران بە لە سێدارەدان و چەوساندنەوەی هاووڵاتیانی سەرقاڵە. هەروەها گەلانی ئێرانیش لە مافی پەروەردە بە زمانی دایکی بێبەشن. ئەمریکا و ڕژێمە عەرەبییەکان شتێکیان نییە بە ناوی دیموکراسی. ئەو دەوڵەتانەی ناکۆکییان هەیە بە دیموکراسی بەڕێوەنابرێن. ئایا ئەمریکا ڕۆژهەڵاتی ناوین دیموکراتیکی دەوێت؟ نەخێر. هەوڵدانەکانی ترامپ و باڵادەستەکانی دیکە بۆ قڕکردن و لەناوبردنی دیموکراسییە.
ئاشتی و دیموکراسی چۆن بێتە ڕۆژهەڵاتی ناوین؟ تەنها لە ڕێگەی چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیکەوە دێت.
سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلەتیک