قەسەدە: لە شەڕی ١٤ی ،مانگدا ١٠٣ داگیرکەر کوژراون

قەسەدە ڕایگەیاند، لە شەڕی دوێنێ ١٤ی مانگدا لە بەرەکانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بە گشتی ١٠٣ چەتەی داگیرکەر کوژران و ٢٣ شەرڤانیش شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە ئەنجامی هێڕشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ١٤ی ئەم مانگەدا کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا لەبارەی بەرخۆدانی جەنگی ڕۆژئاوا لە بەرەی سەرێکانی، گرێ سپی و دربێسی و دێرک زانیاری بڵاوکرانەوە.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

بەرەی سەرێکانی

"لە هێلی ئالیا، بەرەی ڕۆژئاوا و بەرەی ڕۆژهەڵات شەڕێکی قورس بەردەوامە. سوپای داگیرکەران بە هێرشی ئاسمانی، تۆپ و تانک هەوڵیاندا پێشڕەویبکەن. لە ئەنجامدا شەڕدا تانکێک، دوو زڕێپۆش و ٢ ئۆتۆموبیلی دۆشکە تێکشکێنران و ٥٩ چەتە کوژران.

لە ئەنجامی بەرخۆداندا ١١ شەرڤان شەهید بوون و ٢٤ شەرڤانیش برینداربوون.

بەرەی گرێ سپی

لە سەرلەبەیانیەوە فڕۆکەی کەشف لە ناوچەکە دەگەرێن و فڕۆکەی جەنگیش ناوچەکە بۆردومان دەکەن. لەنێوان شەرڤانان و چەتەکاندا لە هەرمازی و تروازی شەڕێکی قوڕس ڕوویدا و لە ئەنجامدا زرێپۆشێک، تانکێک و ئۆتۆموبیلێک تێکشکێنران و ٣٨ چەتە کوژران.

لە شەڕدا ٧ شەرڤانمان شەهید بوون و ١٥ شەرڤانیش برینداربوون.

لە سلوک لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکاندا ٤ شەرڤان شەهید بوون.

لە رێگەی نێوان عەین عیسا و چەلەبیدا چەتەکان هەولیاندا پیشڕەوی بکەن، بەڵام شەرڤانان وڵامیان دایەوە و ٤ چەتە کوژران و شەرڤانێک شەهید بوو.

بەرەی دربێسێی

سوپای داگیرکەر بە تۆپ و چەکی قورس شارەکەی تۆپباران کرد. لە ئەنجامی شەڕ دا ٢ سەربازی داگیرکەر کوژران و ٤ سەربازیش بریندار بوون.

بەرەی دێرک

گوندی بەلکای سەر بە گرکێ لەگێ لە لایەن سوپای تورکی داگیرکەر تۆپباران کرا. هەروەها فڕۆکەی شەڕیش ناوچەکەیان بۆردومان کرد.

بە گشتی لە هەموو شەڕەکانی ١٤ی مانگدا ١٠٣ داگیرکەری سوپای تورک و چەتەکانی کوژران و بە دەیان چەتەش بریدار بوون. ٢ تانک، ٢ زرێپۆش، ٢ ئۆتۆموبیل تێکشکێنران.

لە ئەنجامی بەرخۆدانی بێوێنەدا ٢٣ هەڤالمان کە بە قارەمانی شەڕیان کرد شەهید بوون و ٣٩ هەڤالیشمان بریندار بوون.

ف.ق