قەسەدە هێرشی چەتەکانی لە عەین عیسا و چەلەبی تێکشکاند

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریا دیموکرات، هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک و چەتەکانیان لە بەرەی عەین عیسا و چەلەبی تێکشکاند، لە ئەنجامدا چەندین چەتە کوژران بریندار بوون.

چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئێوارەی ئەمڕۆ، لە قۆڵی عەین عیسا و ناوچەی چەلەبی هێرشیان کرد، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش هێرشەکەیان تێکشکاند.

لە قۆڵی چەلەبی، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە کاروانێکی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەریان دا، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی چەتەکان بە تەواوی تێکشکێندرا و یەکێکیشیان گوزری بەرکەوت.

لە گوندەکانی دەوروبەری ناوچەی چەلەبی، شەڕ لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای تورکیا داگیرکەر بەردەوامە. لەو شەڕانەدا، چەتەکان چەندین کوژراو و بریندرایان هەیە.

جێگەی سەرنجە ، لە هەرێمی چەلەبی ناوەندی هێزە نێونەتەوەییەکان لە گوندی خەراب شک هەیە، وێڕای ئەوەی چەتەکان خەڵکی سڤیلیان ڕفاندووە،بەڵام هێزە نێونەتەوەییەکان هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە.

ک-ش