هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٣ چەتە کوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، کە لە چالاکییەکانیاندا بۆ بەرپەرچدانەوەی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لانیکەم سێ چەتە کوژراون، دوانیش برینداربوون.

هێزەکانی رزگاری عەفرین سەبارەت بە چالاکیەکانیان ئەم دواییەیان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێزەکانیان لە نێوان ٩ و ١١ شوباتدا ٣ چالاکی بەرپەرچدانەوە ئەنجامدراون.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ٩ و ١٠ی شوبات لە شارۆچکەی عەزازی داگیرکراو ٢ چالاکی نیشانشکێنی ئەنجامدراون و لە ئەنجامدا دوو چەتە کوژراون.

١١ی شوبات لە هێڵی مەریەمین چالاکیەکی تایبەت ئەنجامدرا. لەو چالاکیەدا چەتەیەک کوژرا و دوو چەتەش بە سەختی برینداربوون. هەروەها ئۆتۆمبێلێک کە دۆشکای بەسەرەوە بوو لەناوبرا.

هـ . ب