شەڕڤانێکی یەپەژە کە لە منبج بریندارببوو، شەهیدبوو
فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی تۆلین پەلشین باز(ئەمینە ئەحمەد) شەهید بووە.
فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی تۆلین پەلشین باز(ئەمینە ئەحمەد) شەهید بووە.
لە راگەیەندراوەکەی یەپەژەدا هاتووە، "شەڕڤانمان هاوڕێ تۆلین پەلشین باز کە لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورکدا بە سەختی بریندارببوو، سەرباری هەموو هەوڵەکانی پزیشکان، شەهید بووە.
روونیشی کردووەتەوە: "هاوڕێمان ئەمینە ئەحمەد بە ناسناوی تۆلین پەلشین لە رێکەوتی ٢٥-٠٩-٢٠٢٤ لەو کاتەی لە بەرەی عەون داداتی سەر بە منبج ئەرکەکانی رادەپەڕاند، لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بە سەختی برینداربووە. هاورێمان تۆلین پەلشین، ماوەی نزیکەی مانگێک لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، سەرباری هەموو هەوڵەکانیش ٢٧-١٠-٢٠٢٤ شەهید بووە."
لەبارەی ئەو شەهیدەشەوە رایگەیاندووە، لە شاری کۆبانێ لەدایکبووە و لە ساڵی ٢٠٢١ەوە پەیوەست بووە بە رێزەکانی یەپەژەوە و بە جەنگاوەری، خاکەڕایی، لەخۆبوردەیی و ورەی بەرزی بەردەوام کاریگەری لەسەر هاوڕێیانی دادەنا و بە شێوەیەکی بەرچاو خۆی لە پێوانەکانی ژنی ئازاددا قووڵکردەوە و چالاکانە تێکۆشانی بەڕێوەبرد.
یەپەژە راشیگەیاندووە: "بە پێزانینەوە رۆحی پاکی شەڕڤانمان تۆلین پەلشین باز بەبیردەهێنینەوە. سەرەخۆشی لە بنەماڵە وڵاتپارێزەکەی، گەلەکەمان و هاوڕێکانی دەکەین. بەڵێن و سوێندی درێژەدان بە رێبازی شەهیدان دووبارەدەکەینەوە".
ناسنامەی شەهید:
ناو و پاشناو: ئەمینە ئەحمەد
ناسناو: تۆلین پەلشین باز
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧-١٠-٢٠٢٤/ منبج