ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوو
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕیگەیاند حەسەن خدێری ئەندامیان لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا بە نەخۆشی شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕیگەیاند حەسەن خدێری ئەندامیان لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا بە نەخۆشی شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربارەی شەهید بوونی حەسەن خدێری ئەندامیانەوە ڕاگەیدراوێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەکردووە حەسەن خدێری ئەندامیان لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا لە منبج دوێنێ بە نەخۆشی شەهید بوو.
لە ڕاگایەنداوەکەدا ئەم زنیارانە لەسەر ناسنامەی شەهید دراوە:
ناو و پاشناو:حەسەن موستەفا خدێر
ناوی دایک و باوک: فاتمە – مستەفا
شوێن و کاتی لە دایکبوون: حەلەب، ١/١/١٩٧٣
شوێن و کاتی بەشداربوون: منبج / ٢٠١٧
شوێن و کاتی شەهید بوون: منبج، ٢٨/١٠/٢٠٢٤.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە شەهید حەسەن یەکێکە لە ئەندامە سەرەتاییەکانی هێزەکانیان و ماوەی ٧ ساڵ بە بەردەوامی خزمەتی پاراستی ئاسایشی هەرێمەکەی کردووە.
لە کۆتاییدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدی کردووە و بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر ئامانجی شەهیدانی پارێزەری ئاسایشی هەرێمەکەی دووپاتکردووەتەوە.