دانیشتوانی عامودێ: با ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەنگییان هەڵبڕن

دانیشتوانی عامودێ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکییان شەرمەزار کرد و گوتییان: "داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لە دژی ئەم هێرشانە هەڵوێستییان هەبێت."

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشێکی دژە مرۆڤانە و نائەخلاقانەی دەستپێکردووە، هەموو ژێرخان و گۆڕەپانە ژیانییەکانی هەرێمەکەی کردووە بە ئامانج، وە چەندان کەس شەهیدبوون و ئاوارەبوونی گەلی لێکەوتووەتەوە. یەکێک لە جێگایانەی کە زۆرترین مەترسی و وێرانکاری هێرشەکانی لێکەوتووەتەوە شاری عامودێی کانتۆنی جزیرەیە، لەبەرانبەر ئەو هێرشانەدا گەلی هەرێمەکە بە خۆشەویستی بۆ خاکی خۆیان بە ئیرادەوە دەژین و لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە ناڕەزایەتی خۆیان پیشان دا و هێرشەکانیان شەرمەزار کرد.

'سەرکەوتن بۆ ئێمەیە'

دلۆڤان کێفۆ دانیشتووی شاری عامودێ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری شەرمەزار کرد و دووپاتیکردەوە هەرگیز گەل ڕێگەنادات ئەو هێرشانە بگەن بە ئامانج و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "گەل و هێزەکانمان بوون بەیەک، ڕوونە ئامانجی دەوڵەتی تورک نانەوەی ئاژاوەیە لە هەرێمەکەدا، بەڵام هەرگیز ناگات بەو ئامانجەی خۆی، سەرکەوتن بۆ گەلە."

'ئەڤینداری خاکمانین'

میرا زۆری دانیشتووی شاری عامودێ ئاماژەی بەوەدا ئەم هێرشانە بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی گەلە، بۆ سەختکردنی ژیانە و وتی: "بەڵام با دەوڵەتی تورک باش ئەوە بزانێت ئێمە ئەڤینداری خاکمانین، درێژە پێدەری تێکۆشانی گەریلاین، لێرەوە چالاکیەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان پیرۆز دەکەم. بانگەوازی لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لەبەرامبەر هێرشەکاندا بێدەنگ نەبن و هەڵوێستییان هەبێت."

سوعاد سەید هاوهەڵوێستی دانیشتوانی عامودێ، هێرشەکانی شەرمەزارکرد و  دوپاتیکردەوە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.

هەروەها گەنجێکی شاری عامودێ بەناوی دەلیلە ئاگر ئاماژەی بەوەدا وەک گەنجانی ئەڤینداری خاک هەموو کاتێک بەردەوام دەبن لەسەر تێکۆشان و بەم ئیرادەیەوە ئامانجە پیسەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تێک دەشكێنن.

'دەوڵەتی تورک مەدەنی دەکات بە ئامانج'

هەورەوەها هاوڵاتی شاها سەید دەسنیشانیکرد هێرشەکان نا ئەخلاقی و دژە مرۆڤانەیە و ئەمەی وت: "دەوڵەتی تورک بە هەموو جۆرە چەکێک هێرشی سەر مەدەنی دەکات و ڕای گشتی جیهانیش لە بێدەنگیدایە. بێدەنگی هاوکاریکردنە لە تاوانەکاندا. وەک خەڵکی هەرێمەکە بە هەموو توانای خۆمانەوە پاڵپشتی هێزەکانمانین."