لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ١٢ هەزار سەربازی ئیسرائیل بریندار بوون
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی هائارێتز، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ١٢ هەزار سەربازیان بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی هائارێتز، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ١٢ هەزار سەربازیان بریندار بوون.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، لەو شەڕەی کە بە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکردووە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا نزیکەی ١٢ هەزار سەربازی ئیسرائیلی برینداربوون، ژمارەی نەخۆشەکانی ناو خزمەتگوزارییەکانی چاکسازی نزیکەی لەسەدا ٢٠ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٧٤ هەزار کەس. کە نیوەی زیاترییان لە نێوان تەمەنی ١٨-٣٠ ساڵیدان.
بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی وەزارەتەکە، ئاماژە بەوەدراوە تا ساڵی ٢٠٣٠ لە سوپای ئیسرائیلدا نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس دووچاری نەخۆشی دەبنەوە کە نیوەی ئەو ڕێژەیە دووچاری نەخۆشی دەرونی دەبنەوە.
راشیگەیاندووە، نزیکەی ٥٠٠ چارەسەرکەر دامەزراون و ٣ ناوەندی چاودێری و حەوانە لە سەرانسەری وڵاتدا کراونەتەوە جگە لە ١٠ سەنتەری چارەسەری دەروونی.