کۆنگرە ستار: پێویستە پشتیوانی هێزەکانمان بین
کۆنگرە ستار داوای لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و رایگەیاند: "پێویستە وەک پێکهاتەکانی هەرێمەکە پشتگیری لە هێزەکانمان بکەین."
کۆنگرە ستار داوای لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و رایگەیاند: "پێویستە وەک پێکهاتەکانی هەرێمەکە پشتگیری لە هێزەکانمان بکەین."
کۆمیتەی ئابوری کۆنگرە ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیوەست بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گەڕەکی جودی قامیشلۆ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیەندراوێکی خوێندەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ڕق و کینەی دەوڵەتی تورک کرا بەرامبەر بە گەلی کورد و ئەوەش بەترسی ئەو دەوڵەتە لەبەرانبەر پڕۆژەی یەکێتی پێکهاتەکانی هەرێمەکە دانرا و گوتییان: "هێرشەکان بە ئامانجگرتنی مەدەنییەکانە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید بوون کە ژن و منداڵیشی تێدایە." ئەوەش دەسنیشانکراوە بەردەوامی هێرشەکان دەرنجامی هەڵوێستی لاوازی هێزە نێونەتەوەییەکانە، بە تایبەت ڕووسیا."
'دەوڵەتی تورک هەموو مافەکانی مرۆڤی پێشل کردووە'
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەوەی هێرشەکان لێکەوتەی قەیران، خراپبوونی باری داری و کۆچبەری هاوڵاتییانی لێدەکەوێتەوە و راگەیەندرا: "وەک کۆمیتەی ئابوری کۆنگرە ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشەکان شەرمەزار دەکەین. دەبێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ئەرکی خۆی بەجێبگەیەنێت. دەوڵەتی تورک مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات."
'پشتیوانی هێزەکانمانین'
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە هەموو پێكهاتەکانی هەرێمەکە کرا کە پشتیوانی لە هێزە سەربازییەکان بکەن و جەختکرایەوە: "بە تایبەت داوا لە ژنان دەکەین لە دەوری هێزەکانمان گرببنەوە و پشتیوانی هێزەکانمان بین. هاوکات پێکەوە لە دەوری پڕۆژەی دیموکراتیکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کۆبینەوە."