بەهەزاران کەس بۆئازادی ئۆجالان لەستراسبورگ کۆبوونەوە
بە هەزاران کوردستانی لە چالاکییەکی ناوەندیدا بۆئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدروشمی" ئازادی ئۆجالان ئازدی ئێمەیە" لەستراسبورگ-ی فەرانسا کۆبونەوە.
بە هەزاران کوردستانی لە چالاکییەکی ناوەندیدا بۆئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدروشمی" ئازادی ئۆجالان ئازدی ئێمەیە" لەستراسبورگ-ی فەرانسا کۆبونەوە.
لەسەربانگەوازی کەجەدەکە-ی ئەورووپا و تەژەکە لە وەڵاتانی ئەڵمانیا، فەرانسا، بەلجیکا، هۆلەندا و سویسرا بەهەزاران کەس لەشاری ستاسبورگی فەرانسا کۆبوونەوە. لێشاوی هاتنی کوردستانیان بۆ ستراسبورگ بەردەوامە.
لەبەردەم ئەنجوومەنی ئەورووپا زنجیرەیەک چالاکی ئەنجام دەدرێت وچالاکییەکان بە میتینگ ئەمڕۆدەست پێدەکات. لە چوارچێوەی چالاکیەکەدا کاتژ،ێر ١٢:٣٠ بەیاننامەیەک دەخوێنرێتەوە.
بەهەزاران کەس کە لە مەیدانەکەدا کۆبوونەتەوە بە زمانگەلی جیاوازدروشم دەڵێنەوە. وداوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان دەکەن و لەدژی دەوڵەتی تورکیای فاشیسی دروشم دەلێنەوە.
لە میتینگەکەدا بەرپرسیارانی کۆنسەی ئەورووپا و کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجە دەکرێنە بەردەنگ وبڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا کە لە مانگی پێشوودا دەرکرا ئیدانە دەکرێت. دادگەی ئەورووپا دانی بە ئەشکەنجەی ئۆجالاندا دانەناوە.
دەرکەوت کە ئەندامانی کۆنسەی ئەورووپا، پارلمانی ئەورووپا ومەجلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بەشداری لە چالاکییەکەدا دەکەن.
ک-ش