لە عێراق ئاماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ١٢٧٩

لە کۆی ٣٢١٥٨ پشکنین لە تاقیگەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە گشتی ١٢٧٩ کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق دەستنیشانکراون.

وەزارەتی تەندروستیی عێڕاق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینی تیمە پزیشکیەکانیان بۆ چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق دەرکەوتوە ٤٧ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ئەمەش وا دەکات کۆی گشتیی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە عێڕاق بگاتە ١٢٧٩ کەس.

 هەروەها وەزارەتی تەندروستی عێڕاق ڕایگەیاند، حاڵەتی گیان لەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسەکەوە ٧٠ حاڵەتە و چاکبونەوەی هەڵگرانی ڤایرۆسەکەش لە ئێستادا گەیشتە ٥٥٠ کەس کە بە تەواوی چاکبونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە.

ژ.ت