٤٨ حیزب و رێکخراوی کوردستانی لە دژی کودەتاکەى ئاکەپە / مەهەپە ناڕەزایەتیان نیشاندا

٤٨ حیزب و رێکخراوی کوردستانی لە ئەوروپا بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێکى هاوبەش ناڕەزایەتییان لە دژی کودەتاکەى دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە / مەهەپە نیشاندا، کە ئەو کودەتایە لە دژی پەرلەمانتارنی کورد لە تورکیا ئەنجامدراوە.

٤٨ حیزب و رێکخراوی کوردستان لە ئەوروپا لە راگەیاندراوێکى هاوبەشدا رایانگەیاند "رژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە لە پەرلەمان هێڕشی کردە سەر ورە و ئیرادەی رەوای کورد و دەستوری بنەڕەتییان پێشێلکرد و پاکتاوی سیاسییان ئەنجامدا".

لە بەردەوامی راگەیاندراوەکەدا هاتووە "دەوڵەتى تورکی فاشیست بە فەرمانی ئەردۆغانی دیکتاتۆر پەلاماری پەرلەمانی دا و لەسەر پەرلەمانتارانی  هەدەپە لەیلا گیوڤەن و موسا فاریس ئۆگیولاری و پەرلەمانتاری جەهەپە ئەنیس بەربەرئۆغڵو کودتای پاکتاوی سیاسیی دەستپێکرد.

"پەرلەمان کودەتای پاکتاوی سیاسیی ئەنجامدا"

رژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، کە لە دەسەڵاتەکەى خۆی دەترسێت، سیاسەتی پاکتاوکردنی کوردان، کۆمەڵکوژکردنی ژنان و ئەشکەنجە بەڕێوە دەبات و بەو یاسایەى خۆی کودەتای پاکتاوی سیاسیی لە پەرلەمان ئەنجامدا.

لەیلا گیوڤەن و موسا فاریس ئۆگیولاری ئیرادەی کوردانن. ئەو کودەتایە جینۆسایدی سیاسییە، بەڵێ هێرشی بنەڕەتی و سەرەکی لەسەر هەدەپە و کوردانە، بەڵام بە دەستگیرکردنی ئەنیس بەربەرئۆغڵو، بەرفراوانبونی ئاستی هێرشکاربوونی ئەوانی زیاتر دەردەخات.

"کودەتاچییەکان لە بزووتنەوەى ژنان دەترسن"

ئەو هێرشە لە کەسایەتیی لەیلا گیوڤەن دا تایبەتمەندییەکى جیاواز لە خۆدەگرێت، کە بە گشتی هێرشکردنە سەر بزووتنەوە و ورە و ئیرادەی ژنی ئازادی گەلەکەمانە. زۆر ئاشکرایە، کە رژێمی فاشیست زۆر لە بزووتنەوەى ژنان و ئیرادە و تێکۆشانی ئازادیی ژنان دەترسێت، بەڵام نەخێر لەیلا گیوڤەن و بە گشتیش بزووتنەوەى ژنانی ئازاد، تێکۆشان و ژیانی بەرخودێرانە و شکۆمەدانەی خۆیان تاقیکردووەتەوە، ئیدی هەرگیز لە سیاسەت و هێرشی فاشیستیی پاکتاوکارانەى ئاکەپە – مەهەپە ناترسن. دیکتاتۆریی ئاکەپە – مەهەپە رژێمێکى بێ هاوتای فاشیستی، کودەتاچی و داگیرکەر و چەوسێنەرە.

"هەدەپە بۆ خۆیان بە لەمپەر دەزانن، بۆیە هێرشی دەکەنە سەر"

ئەو زوڵم و زۆردارییەى رەجەب تەیب ئەردۆغانی فاشیست، بەهۆی ترسێتی لە تێکشکاندنی دەسەڵاتەکەى بەهۆی ئیرادە و ورەی گەلی کوردەوە. سەرباری هەموو ئەو هێرشانەش، هەدەپە رێژەى دەنگەکانى زیادیکرد، بەربەستی هەڵبژاردنی تێپەڕاند و نوێنەرانی پێکهاتە جیاجیاکانی گەیاندە پەرلەمان و هەدەپە بووەتە لەمپەر لە چاویاندا، بۆیە ئەو کودەتا سیاسییە لە دژی ئەنجام دەدەن و دەیانەوێت بەوە لەمپەرەکەى بەرچاوی خۆیان لە ناو ببەن.

"بەهۆی ترس لە دەسەڵاتەکەى سیاسەتی پاکتاوکردنی کوردی دەستپێکردووە"

بە هێرش و داگیرکەریی رۆژئاواى کوردستان، شەنگال، باشوور، باکوور و بە کوشتنی سەدان هاووڵاتیی مەدەنی بە گازە کیمیاییەکان، بە جیهادییەکان و چەتە فاشیستەکان لە چوار پارچەى کوردستان ژنان و کچانی ئێمەیان رفاند و دەستدرێژییان کردنە سەر و لە بازاڕەکانى کۆیلەداریدا فرۆشتنیان. کولتور و هونەر و موزیکی کوردان هیشتا قەدەغەیە، بارش چاکان-یش بەو هۆیەوە کوژرا. هەموو ئەو کۆمەڵکوژییانە بەشێکە لەو سیاسەتە کە ئەمڕۆ بەڕێوەی دەبەن و لە دژی گەلەکەمان جێبەجێی دەکەن. زیندانیکردنی دەیان هەزار کارمەند و بەڕێوەبەری هەدەپە لەم چەند ساڵەی دوایدا، هەمووی بەهۆی ئەوەیە لێیان دەترسن و سیاسەتی کۆمەڵکوژییان لە دژی گەلەکەمان بەکارهێناوە.

"ئەوان لە ترسی خۆیاندا دەخنکێن و سەرکەوتنیش بۆ ئێمەیە"

ئەوانەى کە دەترسن، لە ترسەکەى خۆیان دەخنکێن و ئەوانەش ئەو فاشیستە بکوژ و بێ ئەخلاقانەن!. ئێمە هەموومان پشتیوانی لە پەرلەمانتاران، شارەوانییەکان  و هاوسەرۆک شارەوانییەکان، هەموو بەرخودێرانی دۆزی ئازادیی گەلی و وڵاتەکەى خۆمانین!. سەرکەوتن بۆ ئێمە و بنکەوتنیش بۆ داگیرکەری پاکتاوکەرە!".

ناوی حیزب و رێکخراوە کوردستان لە ئەوروپا، کە ئەو راگەیاندراوە هاوبەشیان واژۆ کردووە:

١ - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە)

٢ - بزووتنەوەى گۆڕان

٣ - کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا)

٤ - بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا)

٥ - حیزبی شیوعی لە باشووری کوردستان

٦ - حیزبی زەحمەتکێشان لە باشووری کوردستان

٧ - پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیان (پادێ)

٨ -  تەڤگەرى ئازادی

٩ - پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)

١٠ - پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەدەکەسە)

١١ - پارتی چەپی کورد لە سوریا

١٢ - بزووتنەوەى نۆژەنی کوردستانی – سوریا

١٣ - پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەچەدەکەسە)

١٤ - پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئەل پارتی)

١٥ - پارتی چەپی دیموکرات لە سوریا

١٦ - پارتی رێککەوتنی کورد لە سوریا

١٧ - پارتی چاکسازیی کورد لە سوریا

١٨ - پارتی کەسکی کوردستان لە سوریا

١٩ - پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا

٢٠ - پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە سوریا

٢١ - پارتی ئیسلامیی کوردستان (پیک)

٢٢ - پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)

٢٣ - تەڤگەری کاوە

٢٤ - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)

٢٥ - یەکێتیی شۆڕشگێڕی کوردستان

٢٦ - کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)

٢٧ - کۆمەڵگەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)

٢٨ - پلاتفۆرمی هۆرام

٢٩ - پلاتفۆرمی زاگرۆس

٣٠ - پلاتفۆرمی یارسان

٣١ - یاری کورد

٣٢ - بزووتنەوەى هونەر و رۆشنبیریی کورد (تەڤ چاند)

٣٣ -  کۆمەڵگەی کوردی شتوتگارت ئی.ڤی

٣٤ -  فیدراسیۆنی عەلەوییەکانى کوردستان (فەدا)

٣٥ - فیدراسیۆنی کۆمەڵە ئیزدییەکان (ناڤ یەک)

٣٦ - ناوەندی کوردی لە بەرلین

٣٧ - کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک)

٣٨ - ئەنیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا

٣٩ - ئەنیستیتوی کوردی – بروکسل

٤٠ -  ئەنجوومەنى شەنگال لە دەرەوەى وڵات (مەشەدە)

٤١ -  یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)

٤٢ -  یەکێتیی ئێزدییانى سوریا (یەئەسە)

٤٣ -  ناوەندی کوردیی براندبورگ – بەرلین

٤٤ -  چەتری ئەنجومەنەکانى ژنانی ئێزدی

٤٥ - ئەنجومەنى ئەڵمانی – کوردی ئی . ڤی لە درسدن

٤٦ -  کۆنگرەى گەلی میزۆپۆتامیا

٤٧ -  پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا

٤٨ -  کۆمەڵەى مافی مرۆڤی کوردستان

ژ.ت