گهشهدانێكی گرینگ له دوای پێشكه‌شكردنی داواكاریی دیداری ئۆجالان به سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا، هاته ئاراوه. یه‌كه‌مین دادگه‌ی جێبه‌جێكاری بوورسا ده‌رباره‌ی ئۆجالان و زیندانییه‌كانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی؛ هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و وه‌یسی ئاكتاش بڕیارێكی نوێی دا. له بڕیاره‌كه‌دا كه ٦ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\١٥ی خه‌رمانان ده‌ركراوه، بۆ ماوه‌ی ٦ مانگی دیكه قه‌ده‌غه كرا كه پارێزه‌ران چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زیندانییانی ئیمڕاڵی بكه‌ن. داواكاری گشتیی بورسا له‌و سكاڵایه‌ی پێشكه‌شی یه‌كه‌مین دادگه‌ی جێبه‌جێكاری بوورسای كردووه، ١١ سزای جیاوازی ده‌رباره‌ی ئۆجالان كه له نێوان ٢٠٠٥ و ٢٠٠٩دا بڕاونه‌ته‌وه و بڕیاری لیژنه‌ی دیسپلینی ده‌رباره‌ی نامه‌یه‌كی ١٥٦ لاپه‌ڕه‌یی، وه‌ك بیانوو بۆ ئه‌م قه‌ده‌غه‌كارییه خستووه‌ته‌ڕوو.
بیانوویه‌كی دیكه‌ی داواكاری گشتی وه‌هایه: «(...) دیداره‌كانی پێشتری ئه‌و سزادراوانه‌ی ئه‌ندامی ڕێكخستن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیاندا له ڕاگه‌یاندندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، سزادراو عه‌بدوڵا ئۆجالان له دیداره‌كانیدا فه‌رمانی كردووه و به‌م شێوه‌یه ڕێكخستنی به‌ڕێوه‌بردووه. له دیداره‌كانی نێوان سزادراوان و پارێزه‌ره‌كاندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه پارێزه‌ران له‌نێوان ڕێكخستن یان ئه‌ندامی ڕێكخستنی تاوانباردا له‌پێناو ئامانجی ڕێكخستنه‌كه نێوانگیریی ڕاگه‌یاندنیان كردووه، له دیداره‌كانی سزادراو عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیدا فه‌رمانی وه‌ها دراون كه تاوانن.»
دادگه‌ریی توركیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزه‌راندا كراون رێنمایین بۆ په‌كه‌كه و باسیان له‌وه كردووه: «سزادراو له ڕێی سزادراوانی دیكه‌ی هه‌مان به‌ندیخانه ده‌توانێت ڕێنمایی بدات...» به‌م بیانوانه داوای كردووه دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجالان و زیندانییه‌كانی دیكه بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ قه‌ده‌غه بكرێت.
له ٢٠١١ به‌دواوه چاوپێكه‌وتن نه‌كراوه
له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه ڕێ نادرێت پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی حقووقی سه‌ده ئۆجالان ببین. له ٢٠١٧-ه‌وه ١٠٠ داواكاریی پارێزه‌ران و ٤٤ داواكاریی خانه‌واده‌كه‌ی به بیانووی ئه‌م بڕیاره ناحقووقییه ڕه‌تكراونه‌ته‌وه. به‌مه‌به‌شه‌وه نه‌وه‌ستان، نه‌یانهێشت ٣ زیندانیی دیكه‌ی ئیمڕاڵیش خانه‌واده و پارێزه‌ره‌كانیان ببینن. دوای دواهه‌مین دیداری شاندی هه‌ده‌په (پارتی دیموكراتی گه‌لان) له ٥ی نیسانی ٢٠١٥دا، تاكه په‌یوه‌ندی له ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٦ دروست بوو. دوای مانگرتن له خواردنی ٥٠ سیاسه‌تمه‌داری كورد، خانه‌واده‌ی ئۆجالان توانیان ئۆجالان ببینن. له دوای ئه‌و دیداره، نه به نامه، ته‌له‌گراف و فاكس هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی ئۆجالان و ٣ زیندانییه‌كه‌ی دیكه وه‌رنه‌گیراوه، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ش مرۆڤ ناتوانێت به پۆست زانیاری لێ وه‌رگرێت.
چه‌ندین ساڵ به ته‌نیا مایه‌وه
ئۆجالان له ١٦ی شوباتی ١٩٩٩-ه‌وه هه‌تا ١٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠٩ له ئیمڕاڵی به ته‌نیا هێشترایه‌وه. دواتر له زیندانه‌كانی دیكه ٥ زیندانی گوازرانه‌وه بۆ ئمیڕاڵی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ته‌نیا دههێشترایهوه و له هه‌فته‌دا ته‌نیا ده‌یتوانی ٥ كاتژمێر زیندانییه‌كانی دیكه ببینێت. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه بوو كه گۆشه‌گیری كۆتایی نه‌هاتووه، ته‌نیا ڕه‌نگه‌كه‌ی گۆڕاوه.
مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه
له‌م دواییانه‌دا ده‌رباره‌ی ته‌ندرووستی و ئاسایشی ئۆجالان مه‌ترسی و گومان هه‌ن. ده‌رباره‌ی ژیانی ئۆجالان له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧ زانیاری گوماناوی بڵاوكرانه‌وه. ١٣ی تشرینی یه‌كه‌م به ئیمزای سه‌رۆكی داواكاری گشتیی بوورسا ئوگورهان كوش ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوكرایه‌وه. ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه له ڕووی زانیارییه‌وه وه‌ك پێویست نه‌بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وه‌ها بوو كه ئۆجالانی وه‌ك «زیندانییه‌كی ئاسایی» پیشان دابوو، زۆر جدی نه‌بوو. كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه)ش ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ویستی ناڕاستیی ئه‌م زانیارییانه به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون بڵاوبكرێنه‌وه. كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، «مافی سه‌ره‌كیی خانه‌واده، پارێزه‌ر و ڕای گشتییه ده‌رباره‌ی ته‌ندرووستی ڕێبه‌ر ئاپۆ زانیاری وه‌رگرێت.»
جگه له پارێزه‌ر و خانه‌واده‌كه‌ی، شاندێك كه له په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، سه‌ندیكاوان، ئه‌كادیمیست و چالاكانی مافی مرۆڤ پێكهاتبوو، داوای چاوپێكه‌وتنیان له وه‌زاره‌تی دادی توركیا كرد. ویستیان له ١٧-١٨-١٩ی شووباتی ٢٠١٧ سه‌ردانی زیندانی ئیمڕاڵی بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌م داواكارییه نه‌درایه‌وه.
دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا: ئه‌مه ئه‌شكه‌نجه و سته‌مه
بارودۆخی ئۆجالان له لایه‌ن دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا (DMME) به بڕیارێك كه له ١٤ی مارسی ٢٠١٤ ده‌ركرا، وه‌ك «ئه‌شكه‌نجه و سته‌م» ناوبرا. نووسینگه‌ی حقووقی سه‌ده-ش ڕایگه‌یاند: «ڕێزدار ئۆجالان به هیچ شێوه‌یه‌ك سوودی له مافی ژماره ٥٢٧٥ی سزادان و قانوونی جێبه‌جێكردنی ڕێوشوێنی ئاسایشی وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌م مافه به‌ته‌واوی پێشێل كراوه.»
كه‌مته‌رخه‌می سی پی تی
كۆمیته‌ی به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه (CPT)یش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نه‌كرد ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمڕاڵی و به‌رپرسیاره‌تیی خۆی جێبه‌جێ نه‌كرد. ڕێكخراوه‌كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپایه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیاش ئه‌ندامه، ده‌توانێت سه‌ردانی زیندانه‌كانی وه‌ڵاتانی ئه‌ندام بكات و ده‌رباره‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ڕاپۆرت ئاماده بكات.
سی پی تی له ٢٨-٢٩ی نیسانی ٢٠١٦ سه‌ردانی زیندانی ئیمڕاڵی كرد، دواتر به‌پێچه‌وانه‌ی ٦ سه‌ردانی پێشووتری، ڕاپۆرتی لێكۆڵینه‌وه و پێشنیازه‌كانی ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه به بیانووی ئه‌وه‌ی توركیا مۆڵه‌تی نه‌داوه، بڵاونه‌كرده‌وه. سی پی تی كه له سه‌ردانه‌كانی پێشووتریدا بۆ به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی زۆر پێشێلكاری ده‌ستنیشان كردبوو و پێشنیازی دابوو، ئێستا له به‌رانبه‌ر بارودۆخه‌كه بێده‌نگه.
s.m