یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ڕۆناهی بۆتان لە ١٤ شار چالاکی ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید رۆناهی بۆتان بۆ ئاماژەدان بە گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ١٤ شار چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید رۆناهی بۆتان بۆ ئاماژەدان بە گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ١٤ شار چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید رۆناهی بۆتان لە ئامەد، ئێلح، وان، ئاگری، بەدلیس، ئەستەنبوڵ، بالیکەسیر، کۆنیا، تەکرداغ، کۆجائەلی، ئەدەنە، مێرسین و ئەسکەندەرون چالاکی ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد زیاد بووە و وتی، "بەم شێوەیە دەیانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن."
چالاکی یەکینەکان بەم شێوەیەیە:
ئامەد
لە ١٩ی کانونی یەکەمدا لە فارقینی ئامەد لەدژی ئۆتۆمبێڵی فەرمی هاتوچۆ چالاکی ئەنجامدراوە.
لە ١٩ی کانونی یەکەمدا بارهەڵگرێکی هاس جەرەن لۆجیستیک ژمارە ٤٢، لەگەڵ ئەو کەلوپەلەی کە تێیدابوو سووتێنرا.
لە ٢١ی کانونی یەکەمدا لە گەڕەکی سەلاحەدینی ئەیوبی فارقین، بارهەڵگرێک کە تابلۆکەی 68 AG 169 بوو سووتێنرا.
لە ٢١ی کانونی یەکەمدا لە گەڕەکی فەریدونی فارقین، محاویلەی کارەبا سووتێنرا.
لە ٢٢ی کانونی یەکەمدا لە گەڕەکی یەنیشەهیری ئامەد لەدژی فرۆشیارانی تریاک چالاکی ئەنجامدرا.
لە ٢٢ی کانونی یەکەمدا لە ناوچەی ناوەندی ئامەد لەسەر دیوارەکان دروشم نووسرانەوە.
ئێلح
١٨ی کانونی یەکەم لە حەزۆی ئێلح ٣ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان سووتێنران.
١٩ی کانونی یەکەم لە حەزۆری ئێلح محاویلەی کارەبا تەقێنرایەوە.
١٩ی کانونی یەکەم لە باخچەی قۆتابخانەی سەلچوکلو، دەستوەردان لە فرۆشیارانی تریاک کرا و سزادران.
٢٠ی کانونی یەکەم لە گەڕەکی سەیرلەر، هیلال و ئۆندوکوز ماییسی ئێلح بۆ پشتگیری لە چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا لەسەر دیوارەکان دروشم نووسران.
لە ٢١ی کانونی یەکەمدا دوو ئۆتۆمبێڵی کرێکارانی قەیومی شارەوانی ئێلح تەقێنرانەوە.
وان
١٩ی کانونی یەکەم لەسەر رێگای دیموکراسی بۆستانچی ئاگر کرایەوە و دروشم وترانەوە. پۆلیسی دوژمن ویستیان بە گازی فرمێسکڕێژ دەستوەردان بکەن، بەڵام یەکینەکانمان بە تەقەمەنی دەستی وڵامیان دایەوە و ماوەیەکی درێژ شەڕ لەنێوان یەکینەکانمان و پۆلیسدا روویدا.
٢٠ی کانونی یەکەم بارهەڵگری قەیوم لە کارشییاکای وان سووتێنرا.
٢١ی کانونی یەکەم بە تەقەمەنی دەستی و چەکی سووک چالاکی لەبەرانبەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سیخکە ئەنجامدرا.
ئاگری
٢٠ی کانونی یەکەم لە ناوەندی ئاگری بارهەڵگری ئەندامێکی ئاکەپە سووتێنرا.
٢١ی کانونی یەکەم لە ناوەندی ئاگری و ناوچەی بازیکی ئاگری تایەی چەندین ئۆتۆمبێڵی ئاکەپەییەکان تەقێنران .
سێرت
١٩ی کانونی یەکەم لە ناوەندی سێرت و مسرج لەسەر دیوارەکان ئافیش هەڵواسران و دروشم نوسرانەوە.
٢٠ی تشرینی دووەم لە گەڕەکی جانکبایەری سێرت شۆفڵێکی قەیوم سووتێنرا.
بەدلیس
٢٢ی کانونی یەکەم لە تەتوانی بەدلیس شۆفڵێک کە رێگای دروست دەکرد سووتێنرا.
ئەستەنبوڵ
١٩ی کانونی یەکەم بە تەقەمەنی دەستی چالاکی لە بەرانبەر بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی ناوچەی باشاکشەهیر ئەنجامدرا.
٢٠ی کانونی یەکەم لە فەنەریۆلۆی بۆستانجی سێ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.
٢٠ی کانونی یەکەم لە ناوچەی سوڵتانگازی ئەستەنبوڵ بە تەقەمەنی دەستی چالاکی لەدژی دوو ئۆتۆمبێڵی ئاکرەبی سەربازی ئەنجامدران.
٢١ی کانونی یەکەم لە باغجلاری ئەستەنبوڵ بە تەقەمەنی دەستی چالاکی لەدژی کۆمەڵەکانی مەهەپە ئەنجامدران.
بالیکەسیر
١٩ی کانونی یەکەم لە ناوەندی بالیکەسیر تڕێڵەیەکی فاشیستەکان سووتێنرا.
کۆنیا
١٦ی کانونی یەکەم لە جیهانبەیلی کۆنیا ئۆتۆمبێڵی فەرمی هاتوچۆ سووتێنرا
٢١ی کانونی یەکەم لە گەڕەکی ناوەندی کۆنیا پانکارتی بۆمبەی دەستی تەقینراوە.
تەکرداغ
١٧ی کانونی یەکەم لە چورلوی تەکرداغ لە گەراجێک دوو ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.
کۆجائەلی
٢٠ی کانونی یەکەم لە گەبزەی دایجای کۆجائەلی دوکانی کەسێکی فاشیست، کە کەلوپەلی فاشیستەکانی دەفرۆشت سووتێنرا.
ئەدەنە
لە ٢٠ی کانونی یەکەم لە پۆزانتی ئەدەنە مارکێتێک و لە ساریچەشمە دوو ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.
مێرسین
لە ٢٢ی کانونی یەکەمدا لە سیلیفکایای مێرسین محاویلەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا و وێستگەی تۆڕی تەلەفۆن و ئەنتەرنێت سووتێنران و لەناوبران
ئەسکەندەرون
١٩ی کانونی یەکەم لە گەڕەکی ئەسەنتەپە و پاجێ ئەسکەندەرون تایەی ئۆتۆمبێڵی فاشیتەکان تەقێنران.
ف.ق