'١٩ی ئازار لە فرانکفورت کۆبینەوە'

فیدراسیۆنی کۆمەڵگاکانی کوردستان – بایەرن داوای کرد کوردستانیان لە نەورۆزی فرانکفورت لە دەوری یەکدی کۆبنەوە کە بڕیارە ١٩ی ئازار ئەنجام بدرێت.

فیدراسیۆنی کۆمەڵگاکانی کوردستان – بایەرن داوای لە کوردستانیانی ئەڵمانیا کرد بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزی ١٩ی ئازار لە فرانکفورتدا بکەن.

فیدراسیۆنەکە رایگەیاند، " پێویستە ئاگری نەورۆز گەش بکەین، بەرەی بەرخۆدان فراوان بکەین. ئێمە لە 'نەورۆز، لە پەنجایەمین ساڵی تێکۆشاندا' بۆ ئازادی ئۆجالان کۆببینەوە کە ١٩ی ئازار لە شاری فرانکفورت پیرۆز دەکرێت."

ف.ق