٢٥ زیندانی لە زیندانی سیلیڤری دوور خرانەوە
٢٥ زیندانی کە بە هۆی چالاکی چەکداری ٦ی شوبات لە شاری چاغلایانی ئەستەنبوڵ دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی سیلیڤری کرابوون، دوور خرانەوە بۆ زیندانە جیاوازەکان.
٢٥ زیندانی کە بە هۆی چالاکی چەکداری ٦ی شوبات لە شاری چاغلایانی ئەستەنبوڵ دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی سیلیڤری کرابوون، دوور خرانەوە بۆ زیندانە جیاوازەکان.
دوای چالاکییەکەی ٦ی شوبات لە دادگای چاغلایانی ئەستەنبوڵ دژی پۆلیس، ٩٦ کەس دەستبەسەرکران لە کۆتاییدا ٥٤ کەس دەستگیرکران کە لە ناویاندا پارێزەرانی نوسینگەی یاسای گەل هەبوون.
نووسینگەی یاسای گەل لە بەیاننامەکەیدا لەسەر دیجیتاڵ میدیا ڕایگەیاند کە ٢٥ لە موەکیلەکانیان لە زیندانی سیلیڤری بۆ زیندانەکانی سینجان، گەبزە، کۆجاعەلی، ماناڤگات، قەیسەری و ئیزمیر دوور خراونەتەوە.