بە دیمەن

٤ ی نیسان لە ستراسبۆرگ و سیدنی پیرۆزکرا

لە ستراسبۆرگ و سیدنی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا.

لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا و شاری سیدنی ئوسترالیا ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا.

ستراسبۆرگ

لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەبۆنەی ٧٥ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاهەنگێک بەڕێوەچوو، چالاکییەکە لەلایەن دەسپێشخەریی ژنانی زین ڕێکخرا، لەو گۆڕەپانەی ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ١٢ ساڵە بەڕێوەدەچێت، ئاهەنگەکە ئەنجامدرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان و بەتایبەت شەهیدانی ئازادی کوردستان، ئەندامی دەسپێشخەریی ژنانی زین هێلینا دێرسیم گوتی: "ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ڕۆژبوونی گەلی کوردە. ڕێبەرمان هەموو ژیانی بۆ تێکۆشانی ئێمە فیدا کرد. ڕۆژبوونی وی هاوکات ڕۆژبوونی هۆشیاربوونەوەی گەلێکە کە هەبوونی خۆی بیرچۆتەوە".

هێلینا دێرسیم تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و گوتی: "شکاندنی ئەم بێدەنگیە و ئازادکردنی ڕێبەرمان، ئەرکی سەرەکی هەموو کوردێکە".

لە هونەرمەندانی تەڤ-چاند سیدار ئامێدی تیشکی خستەسەر مانگرتنی زیندانیان و گوتی: "هاوڕێیانمان لە زیندان بۆ ئازادی ڕێبەرمان و شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان مانیان لە خواردن گرتووە. پێویستە بۆ ئازادی ڕێبەرمان چالاکییەکانمان مەزنتر بکەین".

لە ئاهەنگەکەدا دیاری بەسەر مناڵان دابەشکرا و درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

سیدنی

ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری سیدنی ئوسترالیا لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) بە چالاکییەکی جەماوەری پیرۆزکرا.