٤ی نیسان لە شەقامەکانی زوریخ بە دەف پیرۆز کرا
دەستەیەک لە ژنانی گەنجی کورد لە شەقامەکانی شاری زوریخی سویسرا بە جلوبەرگی نەتەوەیی و جەماوەرییەوە بە دەف لێدان ٤ی نیسان رۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد.
دەستەیەک لە ژنانی گەنجی کورد لە شەقامەکانی شاری زوریخی سویسرا بە جلوبەرگی نەتەوەیی و جەماوەرییەوە بە دەف لێدان ٤ی نیسان رۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد.
چالاکوانی بزووتنەوەى ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆ ژن) لە شەقامەکانی شاری زوریخ ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد و رایانگەیاند، کاتی ئەوەیە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە ٢٢ ساڵە لە گۆشەگیریدایە، ئازاد بکرێت.
گەنجان لە چالاکییەکەیاندا دەفیان لێدەدا و گۆرانییان دەچڕی و گۆڤەند و شاییان دەگێڕا.
لە پیرۆزباییەکەدا دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" ، "گەنجان فیداییانی رێبەر ئاپۆن" ، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترانەوە.
ژنانی گەنج لە چالاکییەکەیاندا داوایان لە گەنجان کرد "ئازادیی رێبەر ئاپۆ ئازادیی ئێمەیە، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە تاوەکو ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەبێت ئێمە لە گۆڕەپانەکاندا بین".
ژ.ت