٥ کرێکاری کامپی مەخمور لە رێگەى بەغدا دەستگیرکران

٥ کرێکاری کامپی پەنابەرانی مەخمور لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی عێراقەوە دەستگیرکران.

٥ کرێکاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەمی جودی (مەخمور) لەکاتی رۆیشتنیان بۆ بەغدا بۆ کارکردن دەستگیرکران. گۆڕان، مەزڵوم، جومعە و ئامەد یڵدزتان، کە برای یەکترن لەگەڵ ڕێبەر تالی لە بازگەیەکی سەر ڕێگای بەسرە - بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی عێراقەوە دەستگیرکران.

سوڵتان یڵدزتان، دایکی چوار کرێکارە و وتی: هێزە ئەمنییەکان بە پارێزەرانیان ڕاگەیاندووە، کرێکارەکان لەبەر ئەوە دەستگیر نەکراون، کە لە مەخمورەوە هاتوون. من دەمەوێت منداڵەکانم ئازاد بکرێن".

کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم کۆدی (مەخمور) کە نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە و سەر بە پارێزگای نەینەوایە  ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لەژێر گەمارۆی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)دایە.

لە ١٧ی تەمووزی ٢٠١٩ەوە چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە کامپەکە قەدەغە کرا. خەڵکی مەخمور بەهۆی قەدەغەکردن ناتوانن بچنە هەرێمی کوردستان و لە شارەکانی عێراق بە دوای کاردا دەگەڕێن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان بکەن.

ژ.ت