ڕاپۆرتی پەیوەست بە مانگرتن لە خواردن: قەدەغەکردن ئەشکەنجەیە!

کۆردیناسیۆنی چاودێری و بەدواداچوونی مانگرتن لە خواردنی ئامەد ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە مانگرتن لە خواردن ئامادە کرد. ڕاپۆرتەکە سەرەنجی خستۆتە سەر پرسە سەرەکییەکانی پڕۆسەی مانگرتن لە خواردن کە لە 5 زیندانی جیاوازدا دەستی پێکردووە.

کۆردیناسیۆنی چاودێری و بەدواداچوونی مانگرتن لە خواردنی ئامەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە لقی ئیحەدەی ئامەد ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە زیندانەکانی ئامەد، ئەرزینگان، خارپێت، مەلەتی و ئەرزرۆم بڵاو کردەوە. 

 ڕاپۆرتەکە لە ئەنجامی سەردانەکانی ڕۆژی ١٨ ی کانوونی دووەم بۆ زیندانەکان ئامادەکراوە و ڕاگەیاندراوە  کە مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکان لە ڕۆژی ٨٦ ـەمی دایە و مافە سەرەتاییەکانی زیندانیان بە توندی پێشێل دەکرێت. 

 بەشێک لە زانیارییەکانی ڕاپۆرتەکە بریتین لە کەمی ڤیتامینەکان، گواستنەوە بۆ تاکەکەسی، ئەنجام نەدانی پشکنینی تەندروستی و ڕێگری لە بەشداریکردنی زیندانیان لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان. بڕیاردرا بەپێی ماف و ئازادییە سەرەتاییەکانیان، داواکارییەکانی زیندانیان لە زیندانەکاندا لەبەرچاو بگیرێن. 

، هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی ناوەندی زیندانەکانی ئیحەد یوسف ئەردۆغان وتی: "هەموو مافەکانی زیندانییەکان بەتایبەت مافی ژیان و تەندروستی لە ئەستۆی دەوڵەتە.  قەدەغەکردنی شەکر، خوێ و ڤیتامینەکان لە هەموو قۆناغەکانی مانگرتن لە خواردن هەڵوێستێکە کە بە تێپەڕبوونی کات وەک ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ لە چوارچێوەی مافی ژیاندا سەیر دەکرێت". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: "پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ داواکارییەکانیان بکرێت و چارەسەر دیار بکرێت، داوا لە دامەزراوە یاساییە نێوخۆیی، نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ دەکەین، بەتایبەتی وەزارەتی داد،تاکوو هەستیارانە لەم پروسەیە بڕوانن". 

 ئەو ڕێکخراوانەی  لە کۆمیتەی بەدواداچوون و چاودێری بۆ مانگرتن لە خواردن لە ئامەد کردووە بریتین لە: "سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئامەد، کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد، کۆمەڵەی  یارمەتیدانی بنەماڵەی زیندانیان، ژووری پزیشکانی ئامەد، تەندروستی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و سیندیکای کرێکارانی ئامەد.