عاسم دەمیر سەرباری تەواوبوونی ماوەی سزاکەی ئازاد ناکرێت
هەدیە دەمیر ئاشکرای کرد کە ئازادکردنی عاسم دەمیری هاوسەری کە ماوەی ٣٠ ساڵە زیندانی کراوە بۆ جارێکی دیکە دواخراوە و داوای کرد ئەو زیندانیانەی کە ماوەی زیندانەکەیان تەواو بووە ئازاد بکرێن.
هەدیە دەمیر ئاشکرای کرد کە ئازادکردنی عاسم دەمیری هاوسەری کە ماوەی ٣٠ ساڵە زیندانی کراوە بۆ جارێکی دیکە دواخراوە و داوای کرد ئەو زیندانیانەی کە ماوەی زیندانەکەیان تەواو بووە ئازاد بکرێن.
عاسم دەمیری تەمەن ٦٦ ساڵ لە زیندانی جۆری ئێڵی ئەسپیەی گیرەسون زیندانییە. سەرباری ئەوەی ماوەی سزاکەی تەواو بووە، ئازاد ناکرێت. دەمیر گوشارەکانی دەستەی چاودێری و کارگێڕی زیندانەکان بۆ پەشیمانبوونەوە رەتدەکاتەوە، هەربۆیە ئازادکردنی ئەو بۆ جاری سێیەم دواخراوە.
لە ساڵی ١٩٩٢ و لە دوای ٤٠ رۆژ دەستگگیرکردنی دادگای ئاسایشی دەوڵەت بە بانگەشەی ' تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت' سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر عاسم دەمیردا سەپاندبوو. دەمیر لە مووش ٢ ساڵ، لە دیلۆک ١٣ ساڵ، لە میدیات ٥ ساڵ، لە ئۆردو ٨ ساڵ زیندانی کرابوو، دواتر لە ساڵی ٢٠٢١ بەرەو زیندانی جۆری ئێڵی ئەسپیەی گیرەسون دوورخرایەوە. بەهۆی ئەوەی دەمیر گوشارەکان لەبارەی دەربڕینی پەشیمانی قەبوڵ ناکات، بە بڕیاری دەستەی چاودێری و کاگێڕیی زانیدان ئازادکردنی لە مانگی ئادار و دواتریش لە مانگی حوزەیران بۆ سێ مانگ دواخرا.
هەدیە دەمیری هاوسەری باسی لەوەکرد کە بەڕێوەبەری زیندان گوشارێکی قورسی لێدەکەن و ناڕەوایە کە سەرباری کۆتایی هاتنی سزاکەی ئازادی ناکەن. دەمیر وتی، "دەبێت دەستبەجێ کۆتایی بەو کردەوە نایاساییە بێت. زیندانییەک ٣٠ ساڵە لە زیندانە و سزاکەی تەواو بووە. سەپاندنی پەشیمانی لە دژی شکۆمەندی مرۆڤایەتیە. دەبێت سەرجەم زیندانیان ئازاد بکرێن.
هـ . ب