بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان داواکاری پێشکەش کرا

خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، داواکاری بۆ چاوپێکەوتن پێشکەش کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و مەزلۆم دینچی پارێزەری، بۆ چاوپێکەوتن داواکاریان پێشکەش کرد.

لەلایەکی دیکەوە خانەوادەی زیندانیانی دیکەی ئیمڕالیش بۆ ئەوەی سەردانی کەسوکاریان بکەن، داواکاریان پێشکەش بە داواکاری کۆماری بورسە کرد.

خانەوادەکان لە رێگەی داواکاری کۆماری بۆرسا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد.

ف.ق