بۆ چەسپاندنی دیموکراسی دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن

مستەفا کارابوداک هاوسەرۆکی کۆمەڵە دیموکراتیکەکانی عەلەوییان (DAD) ڕایگەیاند، ئەوان وەک عەلەوییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایاردا پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز دەکەن.

کارابوداک ئاماژەی بە گرنگیی هەڵبژاردنەکانی ۱٤ی ئایار بۆ دەرچوون لە سەردەمی دەستبەسەرداگرتنی گەل و باوەڕەکان کرد و وتی، "ئەو بارودۆخە پڕ قەیراناوییە، کە بلۆکی ئاکەپە - مەهەپەی وەک چەتە لێکردووە، ئیدی ئێستا گەیشتووەتە ئاستێک، کە گەل، ژنان و کرێکاران و هەموو ئەوانەی بێبەش و دەرکراون ناتوانن بەرگەی بگرن."

کارابوداک لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتی، "ئێمە پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز دەکەین، کە لە سەدەی دووەمی کۆماردا خەبات بۆ یەکسانی و ئاشتی و دادپەروەری دەکات. من داوا لە هەموو گەلانی بندەست و چەوساوەکان، زەحمەتکێشان، کرێکاران و گەنجان دەکەم، کە لە دەوری پارتی چەپی سەوز کۆببنەوە.  بۆ چەسپاندنی دیموکراسی دەنگ بە پارتی چەپی سەوز و کەمال قلیچدارئۆغڵو بدەن".

ژ.ت