بۆ چوون بۆ ئیمڕالی جارێکیتر سەردان کرا
بنەماڵە و پارێزەران و وەسیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە داخوازی " چاوپێکەوتنی بەپەلە" سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی بوورسایان کرد کە بتوانن چاوپێکەوتن بکەن.
بنەماڵە و پارێزەران و وەسیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە داخوازی " چاوپێکەوتنی بەپەلە" سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی بوورسایان کرد کە بتوانن چاوپێکەوتن بکەن.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مەزلووم دێنچ، ڕازیە ئوزتوورک، ئیبراهیم بیلمەز و نەورۆز ئویسال، دەربارەی ئەو بانگەشانەی کە لە میدیاکاندا دەربارەی دۆخی تەندرووستی ڕێبەری گەلی کورد بڵاوکراوەتەوە، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی لە بوورسایان کردبوو، بەڵام هێشتا وڵامێک نەدراوەتەوە. پارێزەران ئەمڕۆ جارێکی تر سەردانی داواکاری گشتییان کرد و داوایانکرد کە دەبێت بە پەلە چاویان بە ڕێبەر ئۆجالان بکەوێت.
پارێزەرەکان هەروەها بۆ چاوپێکەوتن لەگەل گیراوانی تر لە ئیمڕالی عومەر کۆنار، ڤەیسێ ئاکتاش و حامیلی یەڵدرێم داوای چاوپێکەوتنیان کردووە.
بە هەمان داواکاری محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وەسیەکەی مەزڵووم دێنچ، عەلی کۆنار کە برای عەمەر خەیری کۆنارە، پوڵاد یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی ڤەیسی ئاکتاش دوای چاوپێکەوتنیان کرد.
پارێزەران داوایان کرد کە بە هەستیاری و بەپەلە سەردانی ئەوان بنرخێنن و داواکاری ئەوان قەبووڵ بکرێت.
پارێزەران لە داواکارینامەی سەردانەکەدا وتیان ، " کە لە دوای ٣ی ئاداری ٢٠٢٠ کۆتا پێوەندی لە گەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدراوە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا بەڕێگەی پێوەندییەکی تەلەفوونی ەگەل محەمەد ئۆجالانی برای بووە. پارێزەران ئەوەیان خستەڕوو کە لەو کاتەوە هەموو داواکارییەکانیان بۆ چاوپێکەوتن ڕەتکراوەتەوە و وتیان، " سەردانەکانی ئێمە بە شێوەیەکی نایاسایی رەتکراوەتەوە و یان بێ وڵام ماوەتوە."
لە ناو هەلوومەرجی کرۆنادا کە هەڕەشە لە گیانی مرۆڤەکان دەکات، بەلانی کەم ئیزنی پێوەندی تەلەفوونی نەدراوە و وترا، " باروودۆخی بەندیخانە، گۆشەگیری دڕندانە و باروودۆخی بەندیخانە، پێشێلکاری یاسای قەدەغەکردنی ئەشکەنجەیە. سەرەڕای ڕاپۆرتی سی پی تی دا دەربارەی پێشنیار بۆ سەرڕاستکردنیش هەنگاوێکی ئەرێنی نەنراوە."
ک-ش