هاوسەرۆکی شارەوانی بوجاک ئاماژەی بەوەدا کە هەواڵی ئاگرەکە لە کاتژمێر ١٨:٠٨ی ڕۆژی پێنجشەممە پێیان گەشتووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ماوەی ٥ خولەکدا گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ٤٤ کارمەندیش بەشداربوون. دەرکەوت کە ئاگرەکە بەهۆی هەڵەی فیزی کارەبایی ناو بیناکە بووە و کەمتەرخەمییەکی مەزن لە باڵەخانەکەدا هەیە.
لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا خەڵکێکی زۆر لە باڵکۆنی بیناکە دوورخرانەوە. ٢١ کەس ڕزگار کران، بەڵام چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.
شارەوانی دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەی ئیداری لە دامەزراوەکە و سەرجەم کەسانی بەرپرسیار، لە بەڵێندەرەوەکانەوە تاوەکو ستافی شارەوانی. بوجاک ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکە بە ئاشکرا ئەنجام دەدرێت و بە ڕاپۆرتێکی بەرفراوان بڵاو دەکرێتەوە.