بە دەیان هەزار کەس لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد

لە شاری دۆسێلدۆرفی ئەڵمانیا بە دەیان هەزار کەس لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.

یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا و پلاتفۆرمی رێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوروپا لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانێکیان سازکرد. گەل لە ناوچە جیاجیاکانی ئەڵمانیا  و ئەوروپاوە لە سەرلەبەیانییەوە لە بەردەم دی جی بی-هاوس کۆبوونەوە.

گەلی کوردستان و دۆستانیان گردبوونەوە ساز دەکەن. گردبوونەوەکە لە راینپارک ساز دەکرێت. لە رێپێوانەکەدا کە بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەکە دەستیپێکردووە، پلاکارد کە بە زمانی ئەڵمانی لەسەری نوسراوە "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکراوەتەوە.

هەر لە رێپێوانەکەدا کە ژنان ریزی پێشەوەیان گرتووە پلاکاردی " Free Ocalan" بەرزکراوەتەوە و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "سڵاو سڵاو هەزار سڵاو لە ئیمراڵی" دەوترێنەوە.

هـ . ب