بە هۆی نەخۆشییەوە ئەمینە شەنیاشار ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

ئامینە شەنیاشار بە هۆی ڕێگریکردنی لە ئەنجامدانی چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری لە پەڕلەماندا، باری تەندروستی تێکدەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.

چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار بۆ وەرگرتنەوەی دادپەرەوەری بەردەوامە.

لە چالاکی ئەمڕۆیدا دوای ئەوەی ڕێگری لە ئەنجامدانی چالاکیەکەی دەکرێت لە بەردەم ئەو بینایەی ناوپەرلەمان کە فراکسیۆنی دەم پارتی تێدایە، دۆخی تەندورستی نابراو تێکدەچێت و لە لایەن کارمەندانی تەندورستی پەرلەمانەوە چارەسەری سەرەتایی بۆ دەکرێ و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەکەن.

فەرید شەنیاشار پەرلەمانتاری دەم پارتی و هاوکات کوڕی ئەمینە شەنیاشار ئاشکرایکرد بە هۆی نەخۆشی دڵەوە دایکیان بردووە بۆ نەخۆشخانە.

 لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە پیرسوس، هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار لەلایەن پاسەوان و خزمەکانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران و کوڕێکی شەنیەشار زیندانی کرا. چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم پەرلەمانی تورکیادا بۆ وەرگرتنەوەی دادپەروەری بەردەوامە.