بۆ شەنگال نامە بۆ کۆمەڵگەی نێودەولەتی نێردرا
٢٩ پارت و لایەنی سیاسی کوردستان لە ئەورووپا ، دەربارەی ڕێکەوتنی بەغداد- هەولێر لەسەر شەنگال بەتایبەتی و خاوەنداریەتی لە شەنگال نامەیەکی هاوبەشیان نووسی.
٢٩ پارت و لایەنی سیاسی کوردستان لە ئەورووپا ، دەربارەی ڕێکەوتنی بەغداد- هەولێر لەسەر شەنگال بەتایبەتی و خاوەنداریەتی لە شەنگال نامەیەکی هاوبەشیان نووسی.
٢٩پارت و ڕێکخستنی کوردستانی لە ئەوروپا نامەیەکایان دەربارەی شەنگال ئاراستەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، عێراق نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد.
بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال لەدژی ڕێککەوتنی هەولێر-بەغدا بەردەوامە و پشتگیرییەکان لە خەڵکی شەنگال تادێت زیاتر دەبێت، بەو بۆنەیەوە، ٢٩ پارت و ڕێکخستنی کوردستانی لە ئەوروپا نامەیەکایان لەسەر شەنگال ئاراستەی وڵاتانی جیهان کرد.
لە نامەکەدا هاتووە: بە ناوی پارت و ڕێکخستنە کوردستانییەکان لە ئەوروپا، لەسەر دۆخی ئێستا و داهاتووی شەنگال نیگەرانین، شەنگال بۆ ئێزدییەکان شوێنێکی ستراتیژییە، دوای کۆمەڵکوژیی ساڵی ٢٠١٤ چاوەڕوان بووین کە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بکرێت، بەڵام بە داخەوە دەبینین کە حکومەتی بەغدا و هەولێر وانەیەکیان لەم کۆمەڵکوژییە وەرنەگرتووە و ڕوانگەیان بەرامبەر ئێزدییەکان نەگۆڕاوە.
هەروەها هاتووە: ڕێککەوتنی بەغدا-هەولێر پشتگوێ خستنی ئیرادە، دەستکەوت و ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی کۆمەڵگای ئێزدییە و هاوکات بووەتە هۆی قڕکردنی سەر لەنوێی ئێزدییەکان، ئەم ڕێککەوتنەکە بێ پرسکردن بە ئێزدییەکان ئامادەکراوە و لەناو کۆمەڵگای ئێزدیدا هیچ بایەخ و ڕەوایەتیی نییە، ئەمرۆکە بۆ ئێزدییەکان بەڕێوبەرییەکی دیموکراتی و هاوبەش پێویستە کە تێیدا پێگەی خۆبەڕێوبەری ئێزدییەکان و خۆپاراستنیان ڕچاو کرابێت، هەربۆیە چارەسەری لە لەناوبردنی دەستکەوتە هەنووکەییەکاندا نییە، بەڵکوو چارەسەری لە پاراستن و هەمیشەیی کردنی ئەم سیستەم و قەوارەیەدایە کە بوونی هەیە.
لە بەردەوامیدا هاتووە: لە ئەنجامی هەڕەشەکانی ئەردۆغان کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پشتیوانی لە هەموو ڕێکخستنە جیهادییەکان دەکات، حکومەتی عێراق و هەولێر بە زۆرەملێ و بەناوی یاسا و سیستمی دەوڵەتەوە، هەوڵدەدەن دەست بەسەر ئیرادەی ئێزدیەکاندا بگرن، کە ئەمەش بەواتای سیاسەتی پاکتاو کردنی ئێزدییەکانە.
لە کۆتایی نامەکەدا هاتووە : داواکاری و تکامان لە ئێوە ئەوەیە کە لەم بابەتەدا هەموو دەرفەتێکانتان بەکار بێنن بۆ ئەوەی کارییەگەرییەکی ئەرێنی لەسەر حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر دابنێن و هاوکاریی دۆزینەوەی چارەسەرێکی هاوبەش لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگای ئێزدی بکەن.
ناوی ئەو پارت و ڕێکخستنانەی نامەکەیان واژۆ کردووە بەمشێوەیەیە:
-یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
-بزوتنەوەی گۆڕان
-کۆنگرەی کۆمەڵگای کوردستان – ئەوروپا (کەجەدە – ئە)
-بزووتنەوەی ژنانی کوردستان- ئەوروپا (تەژەکە – ئە)
-حیزبی شیوعی کوردستان
-حیزبی زەحمەتکێشان
-پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ)
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
-پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)
-پارتی دیموکراتی کوردی سوریا (پەدەکەسە)
-پارتی چەپی کوردی سوریا
-بزووتنەوەی نۆژەنی کوردستان – سوریا
-پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا
-پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا
-پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا- ئەلپارتی
-پارتی ڕێککەوتنی کورد لە سوریا
-پارتی چاکسازی کورد لە سوریا
-پارتی سەوزی کوردستان لە سوریا
-پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سوریا
-پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی لە سوریا
-پارتی ئیسلامی کوردستان
-پارتی کۆمۆنیستی کوردستان
-بزووتنەوەی کاوە
-پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
-یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان
-کۆمەڵگای دیموکراتی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)
-کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)
-پلاتفۆرمی هۆرام
-پلاتفۆرمی زاگرۆس
-پلاتفۆرمی یارسان
-یاری کورد
-بزوتنەوەی چاند و هونەری کورد- تەڤچاند
-فیدراسیۆنی عەلەویانی کوردستان (فەدا)
-فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ئێزدی (ناڤ – یەک)
-کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان
-ئینیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا
-ئینیستیتوی کوردی – بروکسەل
-ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات (مەشەدە)
-یەکێتی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)
-یەکێتی ئیزدیانی سوری
-کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا
-پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا
Kurdisch Gemeinde Brandenburg – Berlîn
Dachverband der Êzidischen Frauenräte
DKF (Deutsch-kurdisches Forum) e.V Dresden
"Kurdistan human rights Association
ک-ش