بە دیمەن

"بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ڕوودەکەینە ڤییەنا"

هاوسەرۆکانی کۆمەڵگەی ئازاد تیشکی خستەسەر گۆشەگیری نامرۆڤانەی ئیمراڵی و گوتیان: "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢ ی تشرینی دووەم ڕوودەکەینە ڤییەنا".

بە ئامانجی پیرۆزکردنی دەیەمین ساڵیادی کۆبانێ بە درووشمی "لە کۆبانێی ئازادەوە بەرەو ڕێبەرێتی ئازاد" لە سەرانسەری نەمسا ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت.

هاوسەرۆکانی کۆمەڵگەی ئازاد دەربارەی ڕێپێوانەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تیشک دەخاتە سەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، وە دەڵێت: "لەپاش ئەو پرۆسەیە ڕۆژهەڵاتی ناوین گۆڕا بۆ گۆمی خوێن، شەڕ و پێکدادان تا دێت قووڵتر دەبێت، ئەو سیستەمەی چارەکە سەدەیەکە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی ڕادەگرێت، دژی یاسا و ڕێککەوتنەکانە".

ئاماژە دەکات بە گۆشەگیری ئیمراڵی و دەڵێت: "تووڕەیی و نیگەرانی گەلی کورد دەربارەی تەندرووستی و سەلامەتی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت، ئیتر ئەم ڕەوشە قبووڵ ناکەین".

بانگەواز بۆ ڕێپێوان

لە درێژەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بۆ کۆتایی هێنان بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و شکاندنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، وەک کۆمەڵگەی ئازادی نەمسا لە ٢ ی تشرینی دووەم ڕێپێوانی مەزنی ئازادی لە ناوەندی ڤییەنا ئەنجام دەدەین. ئامانجمان کۆکردنەوەی ١٠ هەزار کەسە لەم ڕێپێوانە. مەجلیسی نەمسا ئامادەکاریی جدی کردووە بۆ گواستنەوەی بەشداربووان".

بانگەواز لە گەلی وڵاتپارێز لە نەمسا دەکات بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن، دەڵێت: "لەبیری نەکەین، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادیی گەلی کوردە. گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، لەسەر تەواوی گەلی کوردە".

هەروەها بانگەواز لە هەموو ڕێکخراو و سەندیکا و پارت و چالاکوان و دیموکراسیخواز و مافپارێزەکان دەکات بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن، دەڵێت: "لە ٢ ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٠٠ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە پارکی ڤۆتیڤەوە بەرەو ڤییەنا بەڕێ دەکەوین".