بۆ ئازادیی ئۆجالان لە زوریخ چالاکی ئەنجامدرا

گەنجانی تەجەشە لە شاری زوریخی سویسرا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییان ئەنجامدا.

گەنجانی چالاکوانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بە رێکخستنی چالاکییەک گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانە کرد و داوای ئازادیی جەستەییان کرد.

https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2020-04-02-Zurich-Abdullah-Ocalana-ozgurluk-eylemi_1.mp4

گەنجان لە بەردەم وێستگەى میترۆی شاری زوریخ دا کۆبوونەوە و پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرزکردەوە و پۆستەرێکیش کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان و پێگە بۆ کوردستان" بەزرکردبووە.

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا بە زمانەکانی کوردی و ئەڵمانی دروشمیان دەوتەوە.

ژ.ت