بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان بکرێت لە لاڤریۆ چالاکی ئەنجامدرا

لە شاری لاڤریۆی یونان لەسەر بانگەوازی کەجەدەکە – ئە و تەژەکە – ئە، بە سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان رژانە ناو شەقامەکان و رێپێوانیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدا.

بۆ ئەوەی بە زوترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام بدرێت، لە لاڤریۆ کوردستانیان چالاکیان ئەنجامدا.

لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکە و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە و بێوەستان دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ، بێ سەرۆک ژیان نابێت و فاشیست تورکیا ' وترانەوە.

لە گۆڕەپانی لاڤریۆ ڕێپێوانەکە بۆ میتینگ گۆڕا. لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هێڵی سووری گەلی کوردە.

راگەیەنرا تا زانیاری لەبارەی ئۆجالانەوە بڵاونەکرێتەوە، چالاکی کوردستانیان بەردەوام دەبێت.

میتینگ بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ و تیرۆریست ئەردۆغان' کۆتایی هات.

ف.ق