چالاکیی دانانی ستاند بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە لۆزانی سویسرا بەردەوامە. چالاکییەکە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە و هەموو رۆژێکی چوارشەممە لەلایەن ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد و کۆمەڵەی ژنانی لاژین و ڕێکخراوەکانی گەنجانی کورد لە بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە))و ژنانی تێکۆشەر (تێکۆ- ژن) ڕێکخراوە و بەڕێوەدەچێت.
لە بەشێکی ئەو چالاکییەدا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سویسرا دابەشدەکرێن و لەسەر ئەوەی بۆچی دەبێت ئۆجالان ئازاد بکرێت زانیاری بڵاودەکرێتەوە.
هەروەها واژۆ بۆ لابردنی ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" کۆدەکرێتەوە.
هاوکات چالاکوانان لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گەلانی کوردستان زانیاری بە هاووڵاتییان دەدەن. لە چالاکییەکەدا، چالاکوانان داوایان کرد، ئاسمانی ڕۆژئاوا بەڕووی فڕۆکەکاندا دابخرێت.
لە بەیاننامەی چالاکییەکەدا سەرنج خرایە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کۆبانێ لەلایەن ڕژێمی فاشیستی تورک و ئەردۆغانەوە و هێرشەکانیان ئیدانە کران.
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت