سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەدا دەربارەی پرۆسەی چارەسەری بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە پرۆسەکە کرد.
باخچەلی لە پەیامەکەییدا گوتی: "ئیدارەدانی ئەم وڵاتە و خەڵکەکەی پێویستە بە پێوان و بنەڕەتی دامەزرێنەری کۆماری گرەنتی بکرێت" و ڕایگەیاند پێویستە تورکیا ئەم هەلە مێژوویی و زێڕینە لە دەست نەدات و لەم ڕووەوە بەرپرسیارێتی مێژووی دەکەوێتە ئەستۆی هەموو کەسێک.
باخچەلی ڕاگەیاند دوای کشانەوەی چەک، ئامانانجەکانی تورکیا بۆ دەسەڵاتێکی بێهاوتایی سەدەی نوێیە و وتی: " سەرەڕای پڕوپاگەندەی چەواشەکاری، هەواڵی ساختە، تۆمەتی بێ بنەما، بوختان و تۆمەتی ناڕەوا، هەرگیز سازش لەسەر خەباتی خۆمان ناکەین. جگە لە ئاشتی هیچ چارەیەکی دیکەمان نییە."
باخچەلی لە پەیامەکەییدا سەرنجی خستووەتە سەر گرنگی خوشک-برایەتی هەزاران ساڵەی نێوان کورد و تورک و گوتی: "بە بوێرییەوە پارێزگاری لە مافی خوشک-برایەتی نێوان نەتەوەکانی تورکیا دەکەین. ئامانجی پیلانگێڕان ئەم مافی خوشک-برایەتییەیە. جگە لە پارێزگاری لەم مافە هیچ ڕێگەیەکی دیکەمان نییە."